لە بری چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەوگرفت و ناکۆکیەکان لەم عێراقەی گیرۆدەی دەیان گرفت و پەتای هێزەبەکرێ گیراوە دەرەکیەکان بووە، خودی دادگای فیدڕاڵی بووە بە کێشەو ئاڵنگاریەکی گەورەی بەردەم بەرەوپێشەوە چوونی پرۆسەی سیاسیەوە.
وایلێهاتووە هەر کاتێک ئەم دادگایە کۆدەبێتەوە، لە جیاتی دڵنیایی و دڵنەوایی بەخشین، ترس و دڵەراوکێ بڵاو دەکاتەوەو هێندەی تر دۆخی سیاسی ناوەخۆی عێراق ئاڵۆز دەکات.
بوونی ئەم دادگایە بووەتە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم پرۆسەی سیاسی عێراقیدا و ئەو بریارانەشی دەیدات مۆرکی دەستێوەردانی دەرەکی و هەژمونگەرایی هێزێکی ئیقلیمی پێوەیەو ئەگەر پێکهاتەو ستراکتۆرو ئەرکەکانی نوێ نەکرێنەوە، هێندەی تر بارگرژی دروست دەکات و بۆی هەیە دۆخی ناوەخۆ بەرەو هەڵدێری سیاسیەوە بەرێت.
وەڵام بدەوه