پێکهاتەی ئەنجومەنی پارێزگای هەر شارێک رەنگدانەوەی سیمای پێکهاتەکانی شارە.
بەشداری کارای کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر سەنگی مەحەکە بۆ دووپات کردنەوەی کوردستانیبوونی کەرکوک و سازش نەکردن لەسەر شوناسی کوردبوونی.
بێگومان کەرکوک هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردەوە قووڵایی ستراتیژی کورد بووەو سەرکردایەتی کورد هەرگیز و لە هیچ قۆناغێکدا سازشی لەسەر شوناسی کوردبوونی ئەم شارە نەکردووە.
سەرەڕای سیاسەتی شۆفینی ڕاگواستن و بەعەرەب کردنی کورکوک و دەورووبەری لە لایەن رژێمی بەعسەوە، ئەم شارە رۆحی کوردستانیبوون و شوناسی کوردبوون و پێکەوەژیانی لەدەست نەداوەو هەر بە زیندووێتی ماوەتەوە.
بۆیە گرینگە کوردانی کەرکوک بەشداری کارا لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەم شارە بکەن و بتوانن زۆرترین کورسی کە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کورد مسۆگەر بکەن و لە رێگەی کەرنەڤالێکی دیموکراسیەوە ئەم ئەرکە نەتەوەییە بە جێ بگەیەنن.
وەڵام بدەوه