حکومەتی هەرێمی کوردستان نەرمیەکی زۆری نواندووە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا. نەرمی نواندنی هەرێم لە روانگەی خەمخۆری و بە تەنگەوەچوونی حکومەتە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ریشەیی بۆ مەسەلەی موچەو خەرج کردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.
هەرێمی کوردستان لە نۆ ساڵی رابردوو، سەرباری جەنگی داعش و لێکەوتەکانی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر، بە چەندین قۆناغی سەخت و ناخۆشی دارایی و ئابوریدا تێپەڕی.
حکومەتی هەرێم توانی بە گرتنەبەری چەندین رێکاری ناچاری و سەپاو، بەشێک لە ئاستەنگەکان تێپەڕێنێ. لێ نائامادەیی خواستی چارەسەرنەکردنی پرسی موچەو شایستەداراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە، دۆخەکەی وەک خۆی هێشتۆتەوەو هیچ هێمایەکی ئەرێنیش لە لایەن بەغداوە بۆ یەکلایی کردنەوەی گرفتەکان تا ئەم ساتە بەدی ناکرێت و هەرێم هیواخوازە ئەمجارە بەغدا لە چارەسەرکردنی پرسەکە جددی بێت و یاری بە کات و کارتەکانەوە نەکات.
وەڵام بدەوه