بەپارە راگرتنی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شارەکان و لە ناو جەرگەی قەرەباڵغی و ئەو شوێنانەی لە هاتوچۆی خەڵکی جمەی دێت، ڕێگەیەکی گونجاوو شارستانیە بۆ رێکخستنی ناو شار و رێگە گرتن لە قەرەباڵغی ناپێویست.
لە هەموو شارە بچووک و گەورەکانی جیهان راگرتنی ئۆتۆمبێل لە سەر شەقام و سەنتەری شارەکان بە پارەیەو بەخۆرایی نیە. ئەم رێکخستنی ناوشار لە لایەن دەستەو لێژنەکانی سەر بە شارەوانیەکان هەوڵێکی باش و گونجاوو کاریگەرە بۆ رێگەگرتن لە کۆبوونەوەی سەتان ئوتۆمبێل لە سەر شەقامە سەرەکیەکانی سەنتەری شارەکان و بەردەم دوکان و بازاڕەکان و دروست کتدنی قەرەباڵغی ناپێویست.
داهاتی ئەم پرۆژەیە بە گشتی لە لایەن شارەوانیەکانەوە بۆ چاک کردن و رێکخستن و نۆژەن کردنەوەی کۆڵان و شەقام و رێگاوبانەکان تەرخان دەکرێت و سەرچاوەیەکی باشی داهاتی ناوەخۆشە بۆ حکومەت.
وەڵام بدەوه