Kurdistan Press - دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی دوکەڵاوی دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی دوکەڵاوی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی دوکەڵاوی

لە تازەترین ليدوانیدا پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم هۆشداری داوەتە خاوەنی ئەو ئوتۆمبێلانەی بەهۆی کێشەی تەکنیکی و مەکینەیانەوە رۆژانە دووکەڵێکی زۆر دەردەدەن و هۆکارێکن بۆ پیس بوونی ژینگەو کەشوهەواوە. لە هۆشداریەکەیدا پۆلیس ئاگاداری خاوەنەکانی ئەم ئوتۆمبێلانەی کردۆتەوە، لە حاڵەتی پابەند نەبوون بە رێنمایی و هۆشداریەکانەوە، دەست بەسەر ئوتۆمبێکاندا دەگرن.
دوکەڵی ئوتۆمبێل و موەلیدەکان لە ساڵانی رابردوودا سەرچاوەی  سەرهەڵدانی دەیان نەخۆشی و پەتاو شێرپەنجە بوونە لە هەرێمی کوردستاندا. 
ئەم دوکەڵەی ئوتۆمبێلەکان دەریدەدەن لە ئاستی جیهاندا  سەرچاوەی دەیان نەخۆشی درێژخایەنەو ساڵانەش خەرجیەکی زۆر دەخاتە سەر تاکەکانی کۆمەڵگاوەو خێزانەکانەوە. لە پاڵ ئەمەشدا هۆکارێکی گەورەی ئەو نەخۆشیانەیە دەبنە هۆکاری مەرگ و مردنی پێشوەختەی هاوڵاتیانەوە. 
سەرباری لێکەوتە خراپەکانەوە، دوکەڵی ئوتۆمبێلەکان هۆکارێکی گەورەی پیس بوونی ژینگەو گۆڕانی کەشوهەواو دەرەنجامە خراپەکانی پەیوەست بە ژەهراوی بوونی هەواو هەڵمژینینی لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه