بڕینی بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە درێژایی نۆ ساڵی رابردوو لە لایەن ناوەندەوە، هێمای پرسیارێکی زۆری خستۆتە سەر دەستورو ئەو دەستەبژێرەی حوکمی عێراق دەکەن.
دوای روخانی بەعس کورد بەو پەڕی مرونەت و نیەت پاکیەوە رێگەی لە هەڵوەشانەوەی عێراق گرت و کۆتایی هێنان بە ناکۆکیە خوێناویەکانی نێوان شیيەو سونەی کرد بە ئەولەویەتی کارەکانی.
کورد هیوای وابوو دوای بەعس سیاسیەکانی بەغدا بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کوردوهەرێم، شێلگێرانە هەوڵی چەسپاندنی سیستەمی فیدڕاڵی و ئاشتەوایی و سەروەرکردنی یاساو دەستورو دیموکراسی دەدەن.
ئەم دۆخە ئابوریە نالەبارەی هەنوکە باڵی بەسەر هەرێمدا کێشاوەو ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی خستۆتە ژێر قورسایی و کاریگەری نەرێنی خۆیەوە، دەرەنجامی نائامادەیی خواستی دۆزینەوەی چارەسەرە بنەڕەتیەکانە بۆ کێشەکان لەلای بەغداوە.
لەپاڵ ئەمەشدا نەبوونی سەربەخۆیی ئیرادەو سیادەی بریاری هێزە سیاسیەعێراقیانە بەهۆی هەژمون و فشارە دەرەکیەکانەوە لە دەرکردنی بریارو چارەسەرکردنی ناکۆکیە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە.
وەڵام بدەوه