ئەو هێزو گرووپانەی ناویان لە خۆناوە “ بەرەی مقاوەمە” هەڵگری یەک ئامانج و ئایدیۆلۆژیا و ئەجیندان. ئەویش تێکدانی دۆخی ئاسایشی عێراق بە گشتی و ئاڵۆزکردن و تێوەگڵاندنی هەرێمی کوردستانە لە گرژی و دۆخە هەستیارەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەرێمی کوردستان سەرباری هەموو قەیران و گرفتە ناوەخۆییەکان و دۆخی ئابوری و دارایی خراپیەوە، تاکو ئێستا توانیویەتی ئاسایشی هەرهم بپارێزێ و کۆتایی بە هەڕەشەی بزاڤە تووندڕەوەکانی لە چەشنی داعش بهێنێ.
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و دژە تیرۆر بەو پەڕی چاوکراوەیی و هۆشیاریەوە توانیویانە بەرپەرچی هەموو جۆرە هێرش و پلانی پەلاماردانی هەرێمی کورددتان بدەنەوە و لە ئەرکەکانیاندا سەرکەوتوو بن.
دیارە ئەوانەی ناوی بەرەی مقاوەمەتیان ناوە لەخۆیان لەهەموو بەرپرسیارەتیەک داماڵدراون و کوێرایی چاویان دێ، ئەگینا بە درۆن هێرش ناکەنە سەر بنکەو بارەگاکانی هێزە ئەمریکیەکانەوە.
ئەم هێزە بەکرێ گیراوانە دەبێت باش بزانن ئیرادەی هاوڵاتیانی کوردستان زۆر لەوە گەورەترە ئەم جۆرە هێرشانە چۆکیان پێدا بدات و وایان لێ بکات بە ترس و دڵەراوکێوە بژین.
وەڵام بدەوه