فرۆشتنی ئاژەڵی نەخۆش و ساغ کردنەوەیان لە لایەن هەندێ ئاژەڵداری نەفس نزم بەو کڕیارانەی داوای دەکەن، کردارێکی قێزەوەن و دوورە لە گشت عورف و ئەخلاق و بەرپرسیارەتیەوە.
ساغ کردنەوەی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش و فرۆشتنی بەو کڕیارانەی ئامادەن بەرامبەر پارەیەکی کەم ئەم ئاژەڵانە بکڕن و دواتر لە بازاڕەکانی هەرێم بە هاوڵاتیانی بفرۆشنەوە، مەترسی لەسەر تەندروستی تاک و کۆمەڵگا دروست دەکات و پێویستە رێگەی لێ بگیرێت.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی لە نێو ئاژەڵەکان ساڵانە رەنگە زەرەروزیانێکی زۆر لە ئاژەڵداران بدات. بەڵام فرۆشنەوەی ئەم ئاژەڵە نەخۆشانە بە هۆی خواستی کڕین لەسەریان، نەک هەر بۆ کۆمەڵگا بە گشتی بەڵکو بۆ تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵگاش جێی مەترسیە و پێویستە دامودەزگا پەیوەندی دارەکان رێگەی لێ بگرن و بە تووندی چاودێری بخەنە سەر بازاڕی گوشت فرۆشتن.
هەڵبەت ئەم رێگریە دەبێت پەلەوەریش بگرێتەوە. چوونکە ساڵانە زیاتر لە دووسەت تەن گۆشتی پەلەوەر لە بازاڕەکانی هەرێم بەرهەم دێت و خواستێکی بەرچاویشی لەسەرە.
نکۆڵی لێناکرێت سامانی پەلەوەر ساڵانە بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە وەرزیەکانی تایبەت بە پەلەوەر، دووچاری زەرەرو زیانێکی زۆر دبێت و چاودێری خستنەسەر ئەم بوارەش لە بەرژەوەندی تەندروستی گشتی جڤاکدایەو جێگەی بایەخ پێدانە.
وەڵام بدەوه