Kurdistan Press - نەوت چی بۆ کورد کردوە، ئەی غاز چی بۆ کورد دەکات نەوت چی بۆ کورد کردوە، ئەی غاز چی بۆ کورد دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوت چی بۆ کورد کردوە، ئەی غاز چی بۆ کورد دەکات

نەوت جگە لە نەھامەتی و ماڵ وێرانی ھیچ خێری بۆ کورد نەبووە! ئەوجا سرەی غازە کە بەدڵنیاییەوە ھیچ خێرێکی بۆ کورد نابێت، لە نەوت باشتر نابێت! ئەمە ئەو قسەیەیە کە لە دەمی زۆر خەڵک دەیبیستین، کێشەم لە خەڵکی ئاسایی نیە کە  ئەو قسەیە بکەن، حەقی خۆشیانە ئەم قسانە بکەن، منیش قسە لەسەر پیشەی پزیشکی بکەم بە دڵنیایەوە ھەر بە سادەییەوە لێ دەڕوانم چونکە ئیشی من نیە پزیشک نیم! خەڵکیش  ھەموو ئابوری ناس و سیاسی نیە کە بزانێت بۆچی نەوت تا ئێستا وەکو پێویست نەبووە بۆ خۆشگوزەرانێتی. 

قسەم لەسەر حیزب و سیاسیەکانیەتی، کە باش دەزانن نەوت گەر لە ڕوی ئابوریەوەش ڕونتر بڵێین کە وەکو پارە نەچوبێتە گیرفانی خەڵکەوە کە دەبوو باشتر بێت و شەفافتر بێت، بەڵام گەر نەوت نەبوایە چاوی کورد لە چاوی سونە کاڵتر نیە داعش لە جیاتی موسل و ڕەقە خەلافەتی خۆی لە ھەولێر و سلێمانی دادەمەزراند! کە داعش پێش سونە بۆ کورد ھاتبون بەچاوساغی برا موسڵمانەکانی ئێمە لە وڵاتانی ئیقلیمی و  برا شیعەکانمان لەبەرەی ھەماھەنگی عێراقی کە سەربە ھەمان وڵاتی ئیقلیمین! ئەبوبەکر بەغدادی خوتبەی خۆی جارێک لەمزگەوتی ھەولێر جارێک لەمزگەوتی سلێمانی پێشکەش دەکرد، پەنجەی شەھادەی خۆی لەھەمومان بەرزدەکردەوە. 

نەوتی کورد ھەتا بەدەستی ئەوان بوو کە ھەر بەدەستی ئەوان بوو، کوردی پێ قڕ دەکران، ئەنفاڵ دەکران، زیندەبەچاڵ دەکران، بێ ناونیشان دەکران، گوندو لادێیان خاپوردەکران، ئەوەی خراپە بەسەر کوردیان ھێنا، ماوەیەکە کورد نەوتەکە دەفروشێت گەرچی ھەمومان تێبینیمان لەسەرە کە دەبێت باشتر و شەفافتر بێت، و زیاتر بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بەکاربھێنرێت لە ھەموو گرنگتر زیاتر بە دامەزراوە بکات.
بەڵام نەوت بوو کوردی لەچەندین قڕکردنی تر پاراست کە جاران ھەر قڕدەکران بەو نەوتەی کورد، نەوت بوو کوردی بەجیھانی دەرەوە ناساند، کە جاران کورد لای جیھان سفری دوای فاریزەش نەبوو، نەوت بوو کوردستانی ئاوەدان کردەوە کەجاران ھەر بەو نەوتەی کورد کوردستان وێران و خاپوردەکرا. 

ھەر بەو نەوتەش بڕیاری دروستکەرانی ھەرێمی کوردستان  ناوچەیەکی ئارام لە جەنجەلستانی نائارامترین ناوچەی جیھان دروستکردوە، بە نەوت ھەتا ئێستا ھاتوین، نەوت ئەزمون و ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان دروستکردوە، کە کورد بەدرێژایی مێژوو بێ ئەزمون بێ نیشتیمان و خاک بوو، ئەو ھەلومەرجەی ئێستای جیھان تێکەوتوە، بەھۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا دەرفەتێکی زێرینی بۆ کورد ڕەخساندوە، کە بە غازی سروشتی لە قەتسیکردنی ناوچەکە دەربچێت، کە ئێدی خۆی تەحاکوم بە  ھاوکێشەکان بکات، نەک لەدەرەوەی ھاوکێشەکان بێت و تەحاکومی پێ بکرێت کە چۆن بیانەوێت وا ئاراستە بکەن! 

گەر بە نەوت نیمچە یەکەی فەرمی لە ھاوکێشەی نێودەوڵەتی دروست کرابێت، کورد بەغاز دەتوانێت یەکەیەکی تەواوی فەرمی نێودەوڵەتی دروست بکات، کە غازی سروشتی کورد  ڕاستەوخۆ بە ئەوروپا و جیھان دەبەستێت، قەیرانی جیھان پڕ دەکات،  کەدەبێتە دووەم جار کورد ببێتە فڕیادرەسی جیھان، کەجاری یەکەم پێشمەرگە لە جیاتی ھەموو جیھان شەڕی سەر زەمینی داعشی کرد، ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، لەو کاتەوە ناوی پشمەرگە لە کۆشکی سپی یە، بودجەی بۆ تەرخان دەکرێت، بووە بەھاوپەیمانی زلھێزترین وڵاتی جیھان، ئێستاش بەھۆی قەیرانی غاز  کورد دەتوانێت بەشێک لەو قەیرانە پڕ بکاتەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەریتانیاوە ھەبێت،  کە بەریتانیا کە لە ھاوکێشەی ئابوری و سیاسی لە سەر ئاستی جیھان یەکەم ڕەقەمیش نەبێت یەکێکە لە ڕەقەمە مەزن و کاریگەرەکان. 

لێرەوە ژێر زەمینی ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بەسەرچاوەکانی وزە، ھەروەھا بێ لایەنی کورد لەناوچەی نامۆ لە بێ لایەندارێتی کە پڕ لایەندار، کە ھەریەکەیان بەلایەنێکی ئیقلیمی و جیھانی بەستراون دژی بەرەیەکی تر، کورد دەکاتە ئەڵتارناتیڤ بۆ زۆر قەیران و پرسی ھەنوکەیی جیھان پشت بەکورد دەبەسترێت، گەرچیش ناچاریش بێت، کەکورد توانی قەیرانی ئەوروپا و جیھان پڕبکاتەوە ڕاستەوخۆ دەبێتە یەکەیەکی ئابوری سەربەخۆیی کەلەجیھانی ئەمڕۆدا یەکەی ئابوری سەربەخۆیی زۆر کاریگەرترە لەیەکەی سیاسی سەربەخۆیی! کە سەربەخۆیی  ئابوریت ھەبوو سەربەخۆیی سیاسی خۆی بەدوای دێت، گەر چی چەند کاتی بەسەرا بڕوات، کەفەرمی دانی پێنەنێن. بە کورتی سەربەخۆیی ئابوری فەرمیت ھەبێت خۆت لە زۆر دەوڵەت گەورەتر و کاریگەرتری گەر دەوڵەتیش نەبی.  جا نەیارانی کورد حەقی خۆیانە ھێرش بەدوای ھێرش بکرێنە سەر کورد کە ھەتا دوێنێ کورد وەکو مرۆڤ حساب نەدەکران لە دەرەوەی ھاوکێشەی ناوچەکە بوون، ئەمڕۆ کورد گۆڕانکاری بە ھاوکێشە و نەخشەی ناوچەکە دەکات دەچێتە پێش ئەوان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه