حیزبەکانی کوردستان چونکە سیاسەتیان، لەدەرەوەی خۆیان هیچ بڕناکات و هێزی کارو مەودای بیرکردنەوەیان، تەنها لەناو خۆیاندا دەخولێتەوە، ئەوە بێجگە لەوەش، فیکرو ئاکاریان، ئاڵۆزو تەموومژاویەو گوتارێکی یەکگرتوویان نییە. لەبەر ئەوەی قورمیشکراوی دەستی بێگانان، ناچار ئێرەیی بە سیاسەتی جەنابی سەرۆک و دیپلۆماسیەتی پارتی دێموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی کاک مەسرور بارزانی دەبەن.
ئەوە بەشێکی دووژمنکارانەی ئەوانە دژ بەحکومەتی هەرێم، ئەگەرنا لەهەموو سێکتەرەکانی دیکەو لەهەموو ڕووداوەکاندا، وەک دەبینین دژی هەموو جوڵەو بزاوت و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانن.
ئەوەش بۆ ئاستی بێتوانایی و بێهێزی و لاوازی سیاسەتی خۆیان دەگەڕێتەوە، بەتایبەتیش خۆیان هیچ ئایدیاو ئایدۆلۆژییەک نییە، کۆیان بکاتەوە، ناچار ئێرەیی بە دیپلۆماسییەت و عەقیدەی جەماوەری پارتی دەبەن.
لەم نێوەندەشدا، دوو ڕێگەیان لەپێشە، یان دەبێت تەماشاکەری ڕووداوەکان بن، یاخۆ دەبێت بەڕەئی خۆیان بێت یاخۆ بەڕەئی فیکری دووژمنکارانەی دەرەوەی خۆیان، دووژمنایەتی پپێشکەوتنەکانی حکومەتی هەرێم بکەن.
ئاخر بەچ لۆژیک و مەنتیقێک، دەکرێ، بەرهەڵستی، هەرچی جوڵەو پێشکەوەنێکی حکومەتەکەی خۆت بیت و لەهەمانکاتیشدا، داوای ماف و ئیمتیازات و موچەو پێداویستی لەحکومەت بکەیت.
ئاژاوەگێڕی و پلانگێڕیەکەی وڵاتی بەریتانیا، وەک بینیمان هیچی لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم و ئەجێندای ڕەوت و ڕەوشی سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی کەم نەکردەوە. چونکە غەرب و دنیاش دەزانێت، ئەو هێلکانەی چەند کادرێکی ئەوان هاویشتیان، هێلکەی شۆڤێنی و قین لەدڵانی کوردو کوردستان بوون، دژ بەڕەوتی کوردایەتی و بیری نەتەوەیی کوردستان.
پرسیار ئەوەیە، ڕەوتی کوردایەتی خۆنەچەماندن، بە ئەبرامزو مووشەک و خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەرو هتد نەچەماوین، بەهێلکەی دەستی بێگانانیش دڵنیابن ناچەمین و هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕدرێت.
چ جای ئەوەی پێشوازی و میوانداریەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وڵاتی بەریتانیاو وەزارەتی بەرگرگریەکەی،
لە پێشوازی سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، کەم نەکردەوە بەڵکو زۆریش پێشوازییەکی شاهانەبوو.
ئەوەش ماناو مەغزاو قورسای ، ڕۆڵی سیاسەت و بیری پێشکەوتنخوازی حکومەتی هەرێم دەردەخات، کە لەناوچەکەو لەنێو دەوڵەتیشدا، سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و بەردەوامیش لە پێشکەوتندایەو دیپلۆماسەیەتی پارتیش وەک ئاشکرایه، نێودەوڵەتییه، نەوەک لۆکاڵی.
دەرخەری ئەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرەشە، ل بۆیە، ێبگەڕێن و لێ نەگەڕێن، کاروانی ئاوەدانی و چاکسازی و بیری نەتەوایەتی و پێشکەوتن و سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ هەمیشە لەڕەوتی خۆی ناوەستێت و لای خەڵکی کوردستان و دوونیاش ڕوونە.
مێژووی قوربانیدان، شۆڕشی پێشکەوتن و ئاوەدانی ئارامی و سەقامگیری کوردستان، سەلماندوویەتی ، کلیلی چارەسەری ئاڵنگاریێەکان و ئاریشە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و سەقامگیری وڵات و هەموو سەرفرازی و پێشکەوتنێک،
تەنها لەڕێگای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و هێزی بڕوا بەخۆبوون و خۆنەچەماندن، لەپێناو کوردستاندا گەواهیدەری ئەو واقعن، هەر لەهەرکاتێکی دوورو نزیکدا، ئەگەر کوردستان ببێته، خاوەن دەوڵەتێکی سەربەخۆی ئابووری بەهێز، ئەوا بێشک لەڕێگەی ئەو حکومەتەو سیاسەتە بەهێزەکەی بەڕێز مسروور بارزانی دەبێت.
وەڵام بدەوه