پێگەی هەرێم
هەرێمی کوردستان لە چەشنی چەقی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و بوونی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی وزەوە، ئێستاکە بۆتە شوێن تێڕامانی وڵاتانی ئەورووپی بە گشتی و جیهانی بە تایبەتیەوە.
هەرێمی کوردستان بەدەر لە پێگە جوغرافیەکەی، خاوەنی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی نەوتوغازو چەقی رووبەرووبوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
زیاد لە مەش جەنگی رووسیەو ئۆکراینیا، هەلومەرجێکی تازەی پرسی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بابەتی وزەی لە ئەورووپا هێناوەتە کایەوە.
وابەستەیی ئەورووپیەکان بە نەوت و غازی رووسەکان بە درێژایی دەیەکانی رابردوو، حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگرو نکۆڵی لێ نەکراوە.
شەڕوپێکدادانەکانی نێوان رووسەکان و ئۆکراینەکان پاش تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر لەشکەرکێشیەکەی سوپای رووسیە وا جیهانی خستۆتە بەردەم دووریانی دابەشبوون بەسەر دوو جەمسەردا.
یەکێک لە دەرهاوێشتەکانی ئەم جەنگەش ، هەوڵی ئەورووپیەکانە بە ئاراستەی دابڕان لە نەوتو غازی رووسەکان و دۆزینەوەی سەرچاوەی تری وزەوە. ئەم هەوڵەش ،خۆی لە پرسی دابین کردنی سەرچاوەی تری وزە بۆ ئۆرووپا دەبینێتەوە و هەنوکە گەوڵەکانیان لەمچوارچێوەیەدا بە شێوەیەکی فراوان چڕتر کردۆتەوە.
هەرێمی کوردستان بە هۆی دەوڵەمەند بوونی بە زیاد لە چەندین سەرچاوەکانی نەوت و غازی سرووشتیەوە حاڵی حازر بۆتە شوێن تێڕامان و گرینگی پێدانی زیاتری نێودەوڵەتیەوە و ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی وەبەرهێنانی تیادا بکرێ، دەتوانێ ببێ بە یەکێک لە سەرچاوە هەرە گرینگەکانی دابین کردنی وزە بۆ ئەورووپاو راگرتنی هاوسەنگی هێزی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیوەست بەم ڕاستیەش هەوڵە دیپلۆماسیە بەرفراوان و بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەتیش بۆ کەنداوو ئەورووپا و خستنەرووی توانای هەرێم بۆ دابین کردنی نەوتوغازی پێویست بۆ ئەورووپا، وەک جێگرەوەی نەوتوغازی رووسی، لە دوورمەودادا دەبن بە چەند فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەهێزکردنی شوێنگەی ستراتیژی هەرێم لە ئاستی جیهاندا.
بەجۆرێک ناکرێ لەمەودوا رۆڵ و پێگەی هەرێم لە رووی جیوپۆلۆتیکەوە نادیدە بگیرێ یا بخرێتە پەراوێزو گرینگی پێنەدانەوە.
وەڵام بدەوه