جیھان بەگشتی و ڕۆژھەلاتی ناوەراست بەتایبەیی لەبەردەم گۆڕانکاری گەورە و حەتمی دایە، لەم گۆڕانکاریانەدا گەر کورد یاریکەرێکی لێزان نەبێت دەکرێتە خەڵۆز بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە دەکرێت، بەڵام گەر یاریکەرێکی زیرەک و لێزان بێت لەسەر ئەو ھەموو فشارانەی لەناوخۆ و لە دەرەوە دەکرێتە سەر سەربکەوێت، بەباشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک کە پشتیوانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێنێت پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات، کە ویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەھێزبونی پێگەی ھەرێمی کوردستانە، ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دنیابینی سەرۆکی حکومەت بۆ دەرەوە بە ئەرێنی ئایندەکی ڕووناک لێ دەڕوانن.
مەسرور بارزانی، دووربین و خاوەنی ستراتیژیەتێکی ڕوون و چەسپاو و نەگۆڕە، کە دەستبەردار نەبوونی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستانە و سازش نەکردن لە سەر مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان.ھەروەھا بەگرتنەبەری
ڕێگایەکی سەختی کە پڕە ئالینگاری و کوسپ و بەربست بە
هەبوونی ئیرادەیەکی بەھێز و جدی کە کەس ناتوانێت لەو ڕێگایە پاشگەزبکاتەوە بۆ راستکردنەوەی ئەو ھەموو ھەڵە و شاشیانەی لە رابردوو کراون، بەسیستەمکردنی ھەرێمی کوردستان بڕدنەوەی سەر سکەی ڕاست و سەلامەت بۆ داھاتوو.
جیھان کە لەقەیڕانێکی سەخت دایە، بەھۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەوروپا و جیھان دەیەوێت بۆ پڕکردنی ئەو غازەی
پێویستە پشت بە ھەندێک لایەن و وڵاتانی تر ببەستێت، قەیڕانی جیھان لە شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا بە ھەر ئەنجامێک بگات ئێدی ئەوروپا وسەرچاوەی وزەی خۆی فرەچەشن دەکات، بۆ ئەوەی تووشی قەیڕان نەبێت لە ھەڵومەرجی نە خوازراودا،
لەم بارەوە سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە ئیمارات ئامادەی دەربڕی کەدەتوانن ھەرێمی کوردستان بکرێتە ناوەندێک بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەشەڕی ئۆکڕانیا و ڕووسیا دروستبوە. ئەمەش بەغدا ووڵاتانی ھەرێمی ناوچەکە ناڕەحەت کردووە، کە ھەرێمی کوردستان لەژێر ھەژمونی ئەوان دا نامێنێتەوە! دەکرێتە یەکەیەکی سەربەخۆ لە ئابوری دا کە سەرچاوەکانی وزە بەتەواوی کاریگەری زۆریان ھەیە لە یەکلایکردنەوە ھاوکێشەکانی نێودەوڵەتی.
ھەروەھا
پیشاندانی ھەرێمی کوردستان بە ئەوروپاو جیھان، بەتایبەت، لە ڕووی ئارامی و ئاوەدانی و خوێندنەوەی لۆژیکییانە بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی، لە سیاسەت و ستراتیژییەت و دونیابینیی مەسرور بارزانی دا ڕەنگی داوەتەوە. ئەم پێشوازییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەسرور بارزانی لە تورکیا و دوایین سەردانەکان بۆ ئیمارات و قەتەر و بەحرەین و ئەورووپا، جیا لەوەی خاڵێکی ئەرێنیی بەھێز و گرنگە، ھاوکات ئەو سەردانانە وەڵامدەرەوەی چەندین کۆسپ و بەربەستی ناوخۆ و دەرەوەیە، کە بە پیلان و بەرنامەی داڕێژراو، کاری بۆ کراوە، بە دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە و لەلایەن ھەندێک وڵاتانی ھەرێمی ناوچەکە، بۆ حکوومەتی ھەرێمی وردستان. لە ھەمان کاتدا، ئەو پەیامەشیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق دا، کە ھەرێمی کوردستان، پێگە و تواناکەی لەوە گەورەترە، بە بڕیاری شۆڤێنییانە و سیاسییانەی بە ناوی دادگاوە کێشەی بۆ دروست بکرێت.
بەدرێژایی مێژوو دەرفەتێکی وا بۆ کورد نەڕەخساوە، کە ھەمیشە کورد قڕدەکران، کە نیمچە ئازادیش بوو لە سی ساڵی رابردووە نەیانھێشتووە کورد لەئاسایشی ناوچەکە دەربچێت، کە ھەمیشە نەیارەکانی دەیانویست ھەرێمی کوردستان لەناوچەکە و لەژێر ھەژموونی خۆیان قەتیسی بکەن ھەربە ھێزی بە وەکالەتی ئەوان بمێنێتەوە ، بەڵام دەرفەتێکی زێرین بۆ کورد ھاتۆتە پێشەوە کەببێتە بەشێک لە ئاسایشی جیھان، لەبابەتی وزەدا کەخۆی بڕیاردەر بێت گەرچی ھەندێک تەنازولیش بکات بە قسەی ھەندێک لەچاودێر و ئەحزابەکانی کوردی کە ھێشتا لەدیواری خێڵگەریدان، گەر لە ڕاستی دا لەسیاسەت دا شتێک نیە بەناوی تەنازولات بەڵکو بەرژەوەندی ھاوبەش ھەیە. کە حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بە ئامرازی سەرچاوەکانی وزە لەڕێگای دەروازەی تورکیا ئامانجیەتی کورد بکاتە بەشێک لە ھاوکێشەی جیھان.
وەڵام بدەوه