Kurdistan Press - ئەوەی دەگوزەرێ کارەساتە ئەوەی دەگوزەرێ کارەساتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوەی دەگوزەرێ کارەساتە

شاردنەوەی داهاتی پارێزگایەکی گەورەی وەک سلێمانی لە دانیشتوانەکەی، نەک هەر هێمای داڕمانی سەرلەبەری درووشم و بەڵێنە  باقوبریقەدارەکانی حاکمانی سلێمانیە، بەڵکو بێ ویژدانیەکی گەورەیە دەرحەق بە موچەخۆرو خانەنشینانەوە دەکرێ. 

ئاخر لە کوێی دونیادابووە کەسانێک قسەی زمان و بنی زمانیان بە تەنگەوە چوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و ساڵەهای ساڵ درووشمی قەبەی بۆ بەرز کەنەوە، کەچی لە هەمان کاتیشدا بە رۆژی روناک ستەم لە دانیشتوانی بکەن. 

کۆبوونەوەی زبڵ و خۆڵ و خاشاک لەم سەری پارێزگاوە بۆ ئەمسەری، نەدانی موچەی موچەخۆران لە داهاتی گشتی، شاردنەوەی بودجەی تەرخان کراوی حکومەت ، لەکار خستنی سەتان پرۆژەی ئاودەدانی و مراندنی کەرتەکانی خزمەتگوزاری، نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەکان و…هتد، کەی سیاسەتی چەپکە گوڵی رەحمەتی مام جەلال بووە؟ 

هاونیشتیمانیانی پارێزگای سلێمانی بە بێ جیاوازی مافی خۆیانە وەک مرۆڤ خزمەت بکڕێن و موچەکەیان کەوا مافی ئاسایی و یاسایی خۆیانە پێ بدرێت و چیتر نەکرێن بە بارمتەی کۆمەڵە کەسانێکی نابەرپرس و چاوچنۆکەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا