Kurdistan Press - بەرپرسیارەتیەکە هی هەمووانە بەرپرسیارەتیەکە هی هەمووانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسیارەتیەکە هی هەمووانە

کۆڵەگەی سەرەکی بەردەوامبوونی هەر کۆمەڵگایەک، لەسەر پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بونیاد دەنرێ. هەرکاتێک دۆخی ئاسایش و تەناهی کەوتە بەر هەڕەشەوە، ژیان و گوزەرانیش ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەر مەترسی و ئاڵۆزیەوە. 

ئەرکی پاراستنی ئاسایش و پێکەوەژیان و پێکەوە هەلکردن، ئەرکێک نیە تایبەت بێت بە پیاوانی ئاسایش و پۆلیسەوە. 
گەرەکە تاک بەتاکی ئەندامانی جڤاک بە گەورەوبچوکەوە لە ئاست بەرپرسیارەتی خۆیاندا بن و هاوکاری پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانەوە بکەن. 

گرتنە یەستۆی بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی حزب و گرووپە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانیش دەگرێتەوە. 
ناکرێ ئەحزاب و کاراکتەرە سیاسیەکان بە تایبەت ئەوانە لە بەرەی بەرهەڵستکاراندان خۆیان لە بەرپرسیارەتیەکان بدزنەوەو لە میانەی بەگژداچوونەوەی حکومەتەوە پەنا بۆ ئاژاوەگێڕی و تێکدانی بادودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە بەرن. 

ئەمان  نابێت رێگەیان پێ بدرێت لە ژێر دەمامکی ئۆپۆزیسیۆن بووندا هەموو کردارێکی تێکدەرانە، چ لە دونیای سۆشیال مێدیا و چ لە سەر شەقام،  بە خۆیان رەو ببینن و رەوایەتی پێ بدەن. 
کەشتی چارەنووسی نیشتیمان هی هەمووانەو پاراستنیشی ئەرک و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و جڤاکی هەمووانە. ئەم بەرپرسیارەتیەش وابەستەی زەمەن و کاتوساتێکی دیاریکراو نیەو پەیوەستە بە گشت بارودۆخێکەوە و هیچ لایەنێک بۆی نیە لێی ڕابکات یا پاساوی  بێ بنەمای بۆ بهێنێتەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا