Kurdistan Press - کە ماڵت لە شووشە بوو بەرد مەگرە ماڵی خەڵک کە ماڵت لە شووشە بوو بەرد مەگرە ماڵی خەڵک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کە ماڵت لە شووشە بوو بەرد مەگرە ماڵی خەڵک

وەک بڵێی هەنگیان لە کونی دارا دۆزیبێتەوە ڕاستوچەپ پەلاماری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەدەن و گشت سنوورێکیان بەزاندووە. 

جارێک ئەڵێن ئاڵا پارچە پەڕۆیەکە و هیچ نیە، جارێک ئەڵێن کوا ئاڵای کوردستان بۆ دانەنراوە!
کە لەوە تەواو بوون و مەستی رووی تێکردن، ئینجا دێن خۆیان دەکەن بە پسپۆرو شارەزای ئەتیکەت و  پاشای دیپلۆماسی و ژەنەراڵی سیاست و سیاسەتبازی و رەخنە لە شێوازی دانیشتن دەگرن و  پەلاماری ئاسمان و ریسمان  دەدەن و دەست و زمان لە هیچ ناپارێزن

کە لەوەش تەواو بوون و هیچیان بە هیچ نەکرد، ئینجا دێن لەشکەرێک بێکارو بێ عارو گەجەروگوجەری بن دیوارو  بکەرە شاراوەکانی  بن دیواری دونیای سۆشیال مێدیای ئاراستەکراو  بەر دەدەنە گیانی حکومەت و لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەری و بە قێزەوەنترین شێواز دەیکوتنەوە و پەنا دەبەنە بەر نزمترین وشەو دەستەواژەی ناشرین و نەگونجاوە. 

هیچ گومانی تێدانیە بکەرانی ئەسلی و شاراوەی ئەم هەلاو بەزمەی سۆشیال میدیا،  کۆمەڵە کەسانێکی رووخاوو دۆڕاوو تۆڕهەڵدراوی پەراوێزخراوی پانتای سیاسەتێکن، لە گشت جوانی و بەرپرسیارەتیەک داماڵدراوە. 

ئەمان کەسانێکن کۆشکی درۆینەیان لە شووشەیە، کەچی بەرد دەگرنە ماڵی خەڵک و شەرم لە هیچ ناکەن. 

ئەمان تۆزقاڵێک نە خەمی نەتەوەو نیشتیمانیانەو نە رۆژێک لە رۆژان لە ئاست بەرپرسسیارەتیە مێژووییەکاندا بوونەو بە تەنگ  خێروچاکەی گشتی و بەرژەوەندی گەل و نەتەوەوە بوونە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا