Kurdistan Press - ئەوانەی باس لەوە دەكەن هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بداتە دەست بەغدا بۆ ئەوەی خەڵكی خۆش بژیت ئەوانەی باس لەوە دەكەن هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بداتە دەست بەغدا بۆ ئەوەی خەڵكی خۆش بژیت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوانەی باس لەوە دەكەن هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بداتە دەست بەغدا بۆ ئەوەی خەڵكی خۆش بژیت

ئەوانەی باس لەوە دەكەن هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بداتە دەست بەغدا بۆ ئەوەی خەڵكی خۆش بژیت، با بچێت سەرێكی بەغدا و بەسرە و ناسریە و دیوانییە بدات یان لە كوت و عەمارە و تكریت و مووسل و رومادی دابنیشێت بزانم بەرگە دەگرێت بۆ چەند رۆژێك.

روونیشی كردەوە كە هەموو عەرەب دێنە كوردستان بۆ ژیان، ئەوان خۆیان بە دەمی خۆیان دەڵێن لە كوردستان ژیان و ئارامی و پارێزراو و گوزەران و حكوومەت و دەسەڵات و یاسا هەیە و وڵات هەیە و ئاودانبووەتەوە.

ئەو سەركردایەتییەی پارتی باسی لەوە كرد، هەندێكجار دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بكەین، حكوومەتی عێراقی وەك حكوومەتی لبنان ئیفلاس بكات، هەر خەریكی وەرگرتنی قەرزە، ئەو هەموو نەوتەی بە هەدەر دەڕوات، لە هیچ رووێكەوە عێراق لەكوردستان پێشكەوتووترنیە تا ئێمە بچین نەوتی خۆمانی بدەینە دەست و ئاواتی بۆ بخوازین.

ئەو دووپاتی كردەوە كە ئەگەر نەوت بدەینە دەستی بەغدا داهاتەكەی دەدات بە چەك و فڕِۆكە و دژی كورد بەكار دێنێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ئیرادەی گەلێك رادەستی بەغدا ناكەین.

دیاری حوسێن ئەندامی  سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه