Kurdistan Press - دیاردەی فرەژنی بەرپرسان دیاردەی فرەژنی بەرپرسان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیاردەی فرەژنی بەرپرسان

سیاسەت هونەری بەڕێوەبردن و ئامادەگی گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارەتی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و  کەرەستەی خزمەتی نەتەوەو نیشتیمان و پاکی و دڵسۆزی و ڕاستگۆییە. 

فرەژنیش لە پاڵ سیاسەت دیاردەیەکی ناشرین و نائاساییە. نەخاسمە سیاسەت کردن بکرێ بە ئامرازێک و رێگەیەک بۆ فرە ژنی و خۆدەوڵەمەندکردن و پارە کۆکردنەوە. 

زۆرێک لە بەرپرسانی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە پاڵ کاری سیاسی و حزبیدا، قۆڵیان لێ هەڵماڵیوەو  بە دزی و دوور لە چاوی خەڵک و عەوامەوە، ژنی دووەم و سێهەم و چوارەمیشیان خستۆتە سەر خەرمانەی پڕ بەرەکەتی هەوەسبازیەکانیانەوە. 

ژن هێنان، بە دووەم و سێهەم و چوارەمیشەوە پرسێکی شەخسی و تایبەتیە. 

بەڵام کاتێک سیاسیەک خۆی بە خەمخۆری گەل و نیشتیمان و عەوام و ڕەشوورووت لە قەڵەم دەدات و لەو لاشەوە بە نهێنی و لەپاڵ سیاسەتدا بۆ گەیشتن بە مەرام و حەزو ئارەزوو و  هەوەسبازیەکانیەوە روودەکاتە دیاردەی فرەژنیەوە، حەقە روەبەرووی بەرپرسیارەتی بکرێتەوەو داوای لێ بکرێ واز لە موزایدە و قسەی زل و دروشمی باقوبریقەداربهێنێ و سیاسەت لەمە زیاتر ناشرین نەکات و لەپێش چاوی خەڵکی نەخات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا