Kurdistan Press - باڵیۆزی موحیببەت باڵیۆزی موحیببەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵیۆزی موحیببەت

ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی داروبەردو هەواو ئاسمانی سلێمانیەوە دەزانن حەقە جارناجارێک ئەم پرسیارە جەوهەریە لە خۆیان بکەن: 

یۆبڵێی خەڵکی دەڤەری سلێمانی شایستەی ئەم مامەڵە ناشرینو رەفتارە نا ئینسانیەی دەسەڵاتدارنی شار بن دەرهەقیان دەکرێ؟ 

دەنگۆ هەیە پارێزگاری سلێمانی لە لایەن هیندیەکانەوە دەستەواژەی (موحیببەت) ی بە ناویەوە لکێندراوەو هەر لە مەراسمێکیشدا بەم بۆنەیەوە خەڵات کراوە. 

دەی باشە ئەی خەڵکی سلێمانیە حەیاتەکە شایستەی رەحم و لوتف و کەرەم و خزمەت و موحەبەت نین؟
ئەی موحەبەت ئەوە نیە شاروکوچەوکۆڵان و شەقامەکانی شار لە زبڵ و خۆڵ و خاشاکەوە پاک کەیتەوەو بە شێوەیەکی شارستانی و مرۆڤ ئاسا خزمەتی گەورەوبچوکی شار بکەی ؟ 

ئەی کاتی ئەوە نەهاتووە سیمای جوانی شار جارێکی تر بۆ سلێمانی بگێڕنەوە؟ 

ئەی حەق نیە کوێخا سیاسەتمەدارە قورغکارەکانی هەژمونداری حزبەکانی سلێمانی، ئاورێک لە شارو دانیشتوانە هیلاک و ماندوو و بێزراوەکانی بدەنەوە و قۆڵی جوامێری لێ هەڵماڵن و هیمەت بکەن ئاهێک بە بەر خەڵکی ستەمدیدەو  داماوو بە بارمتەگیراودا بهێننەوەو بە کردار ( کابرا گوتەنی کردار شەرتە) بە پیر داواکاریە رەواکانی سلێمانیدا بچنەوە؟ 

ئەگەر ئێوە بە جدیتانە و خەمی سلێمانیتانە و بە موڵکی تاپۆکراوی خۆتانی لە قەڵەم دەدەن، فەرموون ئەوە گەز و ئەوە رەز.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا