Kurdistan Press - ترس لە سزادانی گەل ترس لە سزادانی گەل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترس لە سزادانی گەل

هۆکاری ئەو رەخنەو بروبیانوویانەی پارتە سیاسیەکانی هەرێم جگە لە پارتی، لە یاسای هەڵبژاردنەکانی دەگرن، ترس و دڵە راوکێیانە لە سزادانیان لە لایەن گەلەوە. 

ترسەکە لەوەیەوە سەرچاوەی گرتووە خەڵکی بەهۆی  ئەو درووشمە باقوبریقەدارانەی ئەمان ساڵانێکە بانگەشەی بۆ دەکەن و هیچیان لێی جێ بەجێ نەکردووە،  هەنوکە باش شارەزایان بوونەو مەغزاو ناوەرۆکی  هەموویان بۆ گەل دەرکەوتووە. 

هەر  حزب و بزووتنەوەیەکی سیاسی خۆی  بە هەڵگری خەمەکانی خەڵک و هزری نەتەوەییەوە وێنابکات و لە پێناو نیشتیمان و نەتەوەدا ئامادەی هەموو جۆرە فیداکاری و قوربانیدانێک و گیانبازیەک بێت، بێگومان ترسی نە لە هەڵبژاردنەو نە لە یاسای هەڵبژاردنیش زیرە ئەکات و بروبیانوی بۆ ئەدۆزێتەوە. 

بەڵام ئەو حزبە ناسەربەخۆو داردەست و بزووتنەوە پۆپۆلیستیە هەلپەرەستانەی دەیانەوێ لە رێگەی هاشوهوش و قیژە قیژی میدیایی و  تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و رێککەوتنی ژێربەژێری نانیشتیمانی و نامۆ بە خەون و خواست و داخوازیەکانی خەڵکەوە متمانەی خەڵک بەدەست بێنن، هەمیشە سەرقاڵی داتاشینی بروبیانووی جۆراوجۆرن  بۆ دواخستن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە. 
ئەم هەوڵەش بە گوێرەی پێناسەیەکی زانستیەوە رێک دەچێتە خانەی چەواشەکردن و بە لارێدابردنی دەنگدەران و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و ئاڵۆزکردنی مەسەلەی هەڵبژاردن و دیموکراسیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا