Kurdistan Press - کورد لەنێوان شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین کورد لەنێوان شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد لەنێوان شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین

کورد لەنێوان شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین! 

ئێمەی کورد ھەمیشە حەزمان لێیە ھەریەکەمان لەبەرەیەک یان زیاتر لەبەرەیەک بین قەد حەزمان لێ نیە لەیەک بەرەبین، لە ھیچ پرسێک یەک ناگرین، میللەتێکی تەواو جیاوازین بەکەس ناچین، یان زۆر توندڕەوین کەس وەکو ئێمە نیە، یان زۆر میان ڕەوین ھەمیشە لەژێر پێ وسفری دوای فاریزەین! ھەر حەزمان لێیە بەرە دروست بکەین لەبەرەیەک دوو بەرە دروست دەکەین لەدوو بەرە چوار بەرە دروست دەکەین تا کۆتایی. زۆرینەی کورد ھەریەکەیان دو ڕایی جیاوازی ھەیە حەزیان لێیە بەدوای عامەوە بێت، لە عامەوە قسەی بۆ بێت، لە قسەوە بەدوای بەرەی خۆی بکەوێت، لەبەرەی خۆیەوە بەرەیەکی تر تێر جنێو دەکات و ڕایی جیاواز قبوڵناکات. 

بەچاو نەچین، لەسەر ھەموو پرسێک و پێشھاتێک قسە و ڕایی جیاوازی خۆمان ھەیە، خۆ ئەگەر قسەمان نەبێت بەکورد ھەژمارناکرێین، بەعەقلی خێڵەکی و بیرکردنەوەمان دوو مەتر لەخێمەکەمان تێپەڕێت کوفرمان کردووە دەچینە دۆزەخ، یان دۆزەخمان بۆ دروست دەکەن لەسەر زەوی! ھەرکە قسەمان نەبوو و شارەزایی مان نەبوو مادەم لەبەرەی ئێمە نیە بەبێ ویستی خۆمان دەمان پڕ دەبێت لەجنێو، ھەر باشە موشەکی ئەتۆمی بەجنێو دروست ناکرێت گەر کورد ھەموو جیھانی لەماویەکی کەم دا دەکردە ھێروشیما وێرانی دەکرد. نەک تەنھا مرۆڤەکان بەڵکو ھەموو بونەوەرەکانی سەر زەوی قڕدەکران کە لەبەرەی ئەوان نین. یەک کورد بمێنێتەوە کوردێکی تر نەبێت بەرەی لەگەڵ دروست بکات ڕکابەری بەمانای سڕینەوە لەگەڵی بکات نەک لەئەو باشتر بێت ئەوە ڕکابەری خۆی دەکات و خۆی دەکاتە دوو بەرە بۆ سڕینەوە و تۆپاندنی خۆی! 

لەشەڕی فەلەستین و ئسرائیل کەھیچ پەیوەندی بەئێمەوە نیە مرۆڤایەتی نەبێت بوین بەچەند بەرە:

ھەندێکمان لەبەرەی فەلەستین، قسەی وا گەورە دەکەین لەسەر فەلەستین ئەوانی ترمان پێ کافرە، یەکێک نەزانێت خۆی موشەک ئاراستەی ئسرائیل دەکات کوڕو برازەکانی لەبەرەی پێشەوەی شەڕن بەناوی جیھادەوە. 

ھەندێکی ترمان لەڕقی ئەمانە بوین بەبەرەی ئسرائیل حەزدەکەن ئسرائیل کۆرپەی ناوسکی ژنی فەفەلەستین  بکوژرێت، چونکە لەدیدی ئەوەوە ھەرچی عەرەبە بێ ویژدان و داعشە، نازانێت ئەم ئایدۆلۆژیای ئەو زۆر خراپترە لەداعشی سەربڕ. 

ھەندێکی ترمان ئیمانمان زۆرە بەناوی ئیسلامەوە پشتگیری لە فەلەستین دەكەن بەبێ ئەوەی بزانن ئەو وڵاتانەی پشتگیری فەلەستین  دەکەن ئیسلام وەکو ئامرازێک بەکار ئەھێنن بۆ گەیشتن به بەرژەوەندی خۆیان گەرنا فریان بەئیسلامەوە نیە، مێزی ئەوان پڕە لە ڤوتکا و ویسکی!

ھەندێکی ترمان پشتگیری ئسرائیل دەکەین بە دۆستی خۆمانی دەزانین وا ئەزانن ئەو دەوڵەتمان بۆ دروست دەکات لەتەنگانەدا بەھاناومانەوە دێن بەبێ ئەوەی بزانن کە ئسرائیل جگە لە قسە ھیچ سودێکی بۆ ئێمە نەبووە لەکاتی ھێرشی دەوڵەتە دوژمنەکانی ئسرائیل بۆ سەر کوردستان ئسرائیل زیاتر لەھەمو دەوڵەتانی تر مات و بێدەنگ بوو.

ھەندێکی ترمان سەربەخۆیی بۆ فلسطین بەپیرۆز دەزانن بەڵام بۆ کورد شۆم و قومارە و حەرامە کوردیش خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێت! 

ھەندێکی ترمان حەماسین، کە لەپێشودا حشد بوین، کە حشد بوی دەقیقەن ربع اللە و حزب اللە و جار جاریش دەبینە داعش پێشمەرگەمان پێ کافرە و نابێت لەبەرەی پێشمەرگە بین بەرگری لەنیشتیمانی خۆمان بکەین لەکاتی ھێرشەکانی ئەوان. 

لەڕاستی دا ئەوەی لەم شەڕە لەسەرمانە مرۆڤایەتی یە ھیچی تر نا، دەبێت سەرەتا ببین بەمرۆڤ بەکوشتنی ھیچ مرۆڤێکی بێ تاوان دڵخۆش نەبین لەدڵەوە ئاوات بخوازین ئەم شەڕە نە خوازراوە کۆتایی بێت، زیاتر مرۆڤەانی بێ تاوان نەبنە قوربانی لەھەردولا، گەر دڵت خۆش بێت بەکوشتنی ھەرمرۆڤێکی بێ تاوان جا ئەو مرۆڤە موسڵمان بێت یان بوزی یان جو بێت یان ھەر کێ بێت ئەوا بزانە ھەر شتێک بی مرۆڤ نیت، وەحشی و لە ڕەچەڵەکی فیرعەونەکانی و دوژمنی مرۆڤایەتیت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه