مانەوەی قەوارەی دەستوری کوردستان، بە مانەوەی بەهێز و ئەکتیڤی دامەزراوەکانیەوە گرێدراوە، بۆیە ئەو دامەزراوانە بەردەوام لەلایەن دوژمنان و نۆکەرەکانیان لە ناوخۆی کوردستان بە ئامانج گیراون، دوژمنان بەبێ هەبوونی نۆکەرانیان لە کوردستان نە هیچیان لە دەست دێ و نە دەتوانن شتێک بکەن، بۆیە هەموو هەوڵیان لە پێناو زیاد کردنی ژمارەی نۆکەرانیانە، بۆ ئەوەش پشت بەو پارت و لایەنە سیاسیانە دەبەستن کە لە کوردستان لە سەر ئاستی جەماوەری و لە کێبڕکێی دیموکراتی دۆڕان و ساڵ بە ساڵ دەنگ و هەبوونیان لە کەمی و کورتی دەدات، دەیانەوێت لە ڕێگای جاشایەتی و خۆ فڕێدانەوە باوەش دوژمن، پارێزگاری لە مانەوەی خۆیان بکەن، بۆیان گرنگ نیە کە باجی جاشایەتیەکەیان خەڵک و خاکی کوردستان دەیدات، وەک تا ئێستا داویەتی و خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر دیارترین جاشایەتیە کە خەڵکی کوردستان گەورەترین باجیان بۆ داوە.
لەو کاتەدا، کە دوژمنان بە هەموو هێزانیەوە و نۆکەرانیان بەهەموو خۆفرۆشیانەوە، کا لە دژی گرنگترین دامەزراوەی نەتەوەیی و نیشتیمانی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانە دەکەن، پێویست دەکات لە سەر خەڵکی نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەر لە جاران زێدەتر پاڵپشتی و پارێزگاری لە حکومەتەکەیان بکەن، بە پاڵپشتی کردن و هاودەنگ بوون لەگەڵ ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە توانیویەتی هەموو ئەو پیلانە دوژمنکاریانە شکست پێبهێنێ و تەنها شەرمەزاری بۆ خۆفرۆشان و دۆڕان بۆ ئاغاکانیان بمێنێتەوە، بە دڵنیایەوە ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێ و کوردستان بەهێزتر و گەشاوەتر دەبێت، دوژمنانیش لە شکست و ڕیسوا بوون زیاتریان بۆ نامێنێتەوە.
حسیبە سعید گەردی
٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳
وەڵام بدەوه