Kurdistan Press - ھەرێم بەرەو ھەڵسانەوە ھەرێم بەرەو ھەڵسانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەرێم بەرەو ھەڵسانەوە

نوێترین ھەنگاوەکان بۆ ھەڵسانەوەی پێگەی ھەرێم لە چوار خاڵ دا

تەنیا کوردی

لە بابەتەکانی پێشوو ئاماژەیەکمان دا کە پارتی ھەنگاوەکانی بۆ لەناوبردنی ئەم پیلانگێڕییەی لەسەر قەوارەی ھەرێم ھەیە بە شێوەیەکی پراکتیکی دەست پێکردووە.

ئێستا چی دەگوزەرێت؟

یەکەم، ئەمریکا

ئەمریکا نایەوێ دەستبەرداری قەوارەی ھەرێمی کوردستان بێ، بەھۆی فشاری تاران و بەغدا لەسەر ھەرێم، ئەمریکا فشاری یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی لەسەر ھەرێم لە مانگی ٩ دواخست بۆ کۆتایی ساڵ، ئەمەش دوای سەردانی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بۆ ھەولێر ھات، پابەندی ھەرێم بە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە دڵنیایی ئەمریکای بەدوا ھات کە ھاوکار بێ لە کەمکردنەوەی فشاری سەر ھەرێم لە بەغدا.

دووەم، ئێران

لەبابەت فشارەکانی ئێران بۆسەر ھەرێم، ھەنگاوەکان بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەکردنی کێشەکان دەستی پێکردووەو دەرفەتێکی ئەرێنی ھەیە کە دیالۆگی نێوان ھەولێر-بەغدا-تاران، لەبارەی فشاری ئێران بە دیالۆگ چارەسەر بکرێ و ھەنگاوەکان نراون، لەگەڵ بالیۆزی ئێران لە عێراق بابەتەکان بەرەو چارەسەری کۆتایی ھەنگاوی ناوە، کە بەشێوەیەک بێت حەلێکی لۆژیکی ھەبێت و حەلەکە بەشێوەیەک بێت کە لە دۆسیەی کوردانی رۆژھەڵات بەم شێوەیەی ھەرێم پێشنیاری کردووە نابێ ئەم ھێزانە ببنە قوربانی، ھەر حەلێکیش بچێتە جێبەجێکردن لە شێوەی نیشتەجێبوونی ئەم ھێزانە لە کەمپی نوێ و ھەندێ رێگەی تر، کە سەلامەتی ئەم ھێزانە بپارێزی، حەلێکی کاتیش بێ، باشترە لەوەی کە قوربانی لێبکەوێتەوە و یان ببێتە دەرفەتێک بۆ لاوازکردنی قەوارەی ھەرێم، واتە ھەم سەلامەتی ئەم ھێزانەو ھەمیش سەلامەتی قەوارەی ھەرێم لەم تەوقیتە ھەردووکی گرینگن.

سێیەم، بەغدا

سەردانی شاندی حکومی ھەرێم بۆ بەغدا کە یەکێتیش لە شاندەکە دەبێ، بەھۆی کەمبوونەوەی فشاری ئێران و پاڵپشتی ئەمریکا لەم دیالۆگە، ھەنگاوێک دەبێ بۆ دۆزینەوەی دەرفەتێکی نوێ لە نێوان ھەولێر و بەغدا، دەرفەتێکی نوێ ھەیە کە لێکتێگەیشتن بچێتە قۆناغێکی نوێ.

چوارەم، پارتی و یەکێتی

لە بابەتی پارتی و یەکێتی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق، بەیەکەوە واژۆیان کۆکردەوە بۆ فشارخستنە سەر پەرلەمان لە بابەت چارەسەرکردنی کێشەی مووچەو لە ناوخۆش لێکتێگەیشتنی زیاتر ھەیە کە ھەردوولا بەیەکەوە بە ئەنجامێک لەگەڵ بەغدا بگەن.

لە کۆتاییدا

ھەر چوار خاڵەکە، لە ئێستا بەشێوەیەکی پراکتیکی جولەی بۆکراوە و ھەر خاڵێک بگاتە ئەنجامێکی باش دەبێتە دەرفەتێکی نوێ لەم قۆناغە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە، چونکە ھەر چوار خاڵەکە پێکەوەگرێدراون و لە ئەگەری رێکنەکەوتنیش لەگەڵ بەغدا یان ھەر خاڵێک لەمانە،  ئەوکاتە بابەتی تر دەبێ قسەی لەسەر بکەین وەک دەرچەی دووەم، جارێ ئەم خاڵانە ھەن، چەندی لێجێبەجێ دەبێ، دەبێ چاوەڕوان بین... بەھیوای سەرکەوتن بۆ کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه