Kurdistan Press - اکراد بێ جیاوازی لای عروبە بێ مافە! اکراد بێ جیاوازی لای عروبە بێ مافە! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

اکراد بێ جیاوازی لای عروبە بێ مافە!

 

‏‎اکراد بێ جیاوازی لای عروبە بێ مافە! 

‏‎کاتێک ڕێککەوتنی جەزائیر ئیمزاکرا، کە ڕێککەوتنەکە نەک تەنھا دژی شۆرشگێرانی کورد بوو بەڵکو ئەو کوردانەی چەکیان بۆ ڕژێمی عێراق ھەڵگرتبوو دژی شۆرشی کوردی دوای ڕێککەوتن ھیچ مافێک لای ڕژێم نەما پشگوێ خران، چونکە لای ڕژێم وابوو شۆڕشگێرانی یان مستەشار و چەتە و ھەرچیبی بەچاوی کوردەوە سەیرت دەکرێت، ڕژێمی عێراق ڕێککەوتنی دژی کورد کردبوو نەک تەنھا بەشێکی کورد، جا لای ئەوان کوردی خراپ و  باش نەبوو بەڵکو ھەموو اکرادن، اکرادیش لای ئەوان بەبێ جیاوازی خراپن دەبێ بێ مافبکرێن! 

‏‎ئێستاش عێراقی عروبە لەبەرگی فیدراڵیدا کە ھەمان عەقلیەتی ڕژێمی بەعسیان ھەیە بۆ کورد، ئەوان تەنھا دژی کوردی جوداخواز نین بەڵکو دژی ھەموو کوردێکن، بە ئەوانەی کە شەو و ڕۆژ بە بەژنی عێراق ھەڵدەدەن دژی سەربەخۆیی کوردستان،کە  ھەر ئەوانەبوون داوای تەسلیمبونی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان دەکرد، عێراق تەنھا ئیشی خۆیانیان پێ دەکەن گەر جاران بە چەک ئیشی خۆیان پێدەکرد ئێستا لەبەرگی یاسادا کاری ئەوان دەکەن، ھەر کاتێک ئیشیان بەکورد نەما گەیشتن بە مەبەست گەر ھەندێک کورد ڕەچەڵەکی خۆشیان بگۆڕن کەگۆڕییانە لای عروبە ھەر بەچاوی اکراد سەیری دەکرێن دەڵێن ھەر چی بکەن خوێنی ئێوە جوداییە ناکەوێتە خوێنی ئێمە.  اکرادیش لای عروبە بێمافە بێ جیاوازی کە اکرادێکی مەیلی عێراقی عروبەیە یان کوردستانی یە

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه