کورترین رێگەی ھەڵسانەوەی کورد بەم ھەنگاوە دەبێ
تەنیا کوردی
ئاسانترین رێگە بۆ ئەوەی ھەرێم سەرکەوێ بەسەر ئەم فشارە ئابووری و دیپلۆماسییەی کە ھەیە، کورتترین رێگە، ئاسانترین ھەنگاو، بریتییە لە یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
ئێستا فشاری دیپلۆماسی و ئابووری، لەگەڵ فشاری ئیقلیمی و بەغدا گشتی لەسەر ھەرێمە، بەڵام کورترین رێگەی ھەڵسانەوە بریتییە لەوەی کە پارتی و یەکێتی چاکسازی و قۆناغی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە خێرا بکەن...
ھەنگاوی دەسپێک بۆ چارەکردنی کێشەکانی بەردەم یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە، بریتین لە:
-یەکەم، دانانی وەزیرێک بە وەکالەت بۆ رایکردنی کاروباری ھێزە پێشمەرگە...یان گەڕانەوەی وەزیری پێشووی ھێزی پێشمەرگە بۆسەر کارەکەی.
-دووەم، ڕاگەیاندنی لیواکان بۆ یەکگرتنەوە.
تەنیا بەم دوو ھەنگاوە و دڵنیایی دان لەگەلی کە ھەڵبژاردن لە ھەرێم لە وادەی خۆی دەکرێ، ھەرێم دەگەڕێتەوە نێو پاڵپشتی ھاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکاو گشت ئەم فشارانەی لەسەر ھەرێمن کۆتاییان دێ.
کاتێ ھەرێم دەگەڕێتەوە پێگەی دیپلۆماسی خۆی، راستەوخۆ فشارەکانی سەری کەمدەبنەوە و ئەم ھەنگاوەی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە، پێشوازی گەورەی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی بەگەرمی لێدەکرێ و، دواجاریش لەم رێگەیەوە دەتوانرێ گەمارۆی ئابووری سەر ھەرێم بشکێ.
کاتی خۆی کە عێراق فشاری ئابووری زۆری خستە سەر ھەرێم، ئەمریکا لەبەر ئەوەی ئومێدی بەپێشمەرگە ھەبوو لە کۆتاییدا پێشمەرگە بۆ پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێم، شکستی بە پیلانگێڕیەکی گەورەی عێراق و، وڵاتێکی ئیقلیمی بەشدار، لە پیلانگێڕییەکە ھێنا، ئەمریکا بە عەبادی گوت، گەر بڕێک پارە مانگانە بۆ ھەرێم نەنێرن، ئەوا فشارێکی سەخت دەخەمە سەر عێراق و لە پارەی یەدەکی عێراق، دەبێ قەرەبووی ھەرێم بکرێتەوە، ئەوەبوو عێراق چۆکی دادا و بەبێ ئەوەی رێککەوتن جێبەجێ بکرێ لە نێوان ھەولێر و بەغدا، عەبادی پارەکەی رەوانە کرد.
ئێستا حساباتەکە گۆڕاوە، لەبەر ئەوەی ئەمریکا لە ھەرێم نیگەرانە لە بابەت پڕسی پێشمەرگەو ھەڵبژاردن، بۆیە ھەر چەند محەمەد شیاع سودانی بیەوێ پارە بنێرێ، لە پشتەوەی سودانی ئەم ھێزانەی ھەن لە عێراق و ئێران رێگرن.
ئێستا کە عێراق یاخیبووە، ئێران فشاری ھەیە، ئەمریکا نیگەرانە لەو پرسانەی باسم کرد، بەگشتی ھەمووی مەرجی لەسەر ھەرێم ھەیە.
مەرجەکان و ھەرێم چی بکات
......................................
-یەکەم، جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەمەریکا، کە پڕسی پێشمەرگەو ھەڵبژاردنە.
-دووەم، جێبەجێکردنی داواکاری بەغدا، کە بیانویان زۆرە و نیەتیان باش نییە.
-سێیەم، جێبەجێکردنی داواکاری ئێران، کە دۆسیەی کوردانی رۆژھەڵاتی کردووەتە بیانوو، لەرێگەی عێراق فشار دەخاتە سەر ھەرێم کە رێرەوێکی ئێرانی مەبەستە کە ھێز بداتە تەشەیوعی سیاسی ئێرانی لەناوچەکە، چاوی بەغدا بۆ کەوتنی قەوارەی ھەرێمەو چاوی ئێرانیش فڕێدانی کێشە ناوخۆییەکانیەتی بۆ نێو ھەرێم، لەگەڵ حەزی بەغدا لە دەستبەسەر داگرتنی غازی ھەرێم، کۆرمۆر و خورمەلە.
-چوارەم، جێبەجێکردنی داواکاری تورکیا.
-پێنجەم، یان رەتکردنەوەی گشت مەرجەکان و مقاوەمەکردن تا دەرچەیەک دەدۆزرێتەوە کە ئەمەش پێویستی بە خۆڕاگری زۆر ھەیە.
-شەشەم، یان کشانەوە لە عێراق و رێککەوتن لەگەڵ سوونە بۆ ئیفلیج کردنی دەسەڵاتی بەغدا کە تا ئێستا ھەنگاوەکانی سودانی باشن، بەڵام لە پشتەوەی سودانی بڕیارەکان جۆرێکی ترن.
بۆیە ئاسانترین رێگە بریتییە لە مەرجی یەکەم کە یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەیە، کە ئەمە وا دەکات کورد بەھێز کاتەوە، ئەوکاتەی کە دڵنایی درا بە ئەمریکا دواتر دانوستان لەگەڵ ئێران و تورکیاو عێراق کە کورد بە ئاسانی دەتوانێ فشارەکان بخات و بەرەو ھەڵسانەوە ھەنگاو بنێ، جێبەجێکردنی داواکاری یەکەم لە بەرژەوەندی ھەرێمە، بۆیە ھەرچەند رێککەوتن ھەبێ، ھەر پارەیەک لە بەغدا بێ، ھەر ھەڵسانەوەیەک ھەبێ، ھەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکرێ گشتی کاتی دەبن، ھیچی ھێندەی یەکخستنەوی ھێزی پێشمەرگەو ھەڵبژاردن، پێگەی ھەرێم بەھێز ناکات.
وەڵام بدەوه