شەممەی کورد لە بەغدا
بڕیارە سبەی ئیدارەی دەوڵەت بەبەشداری پارتی کۆ ببێتەوە، کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە فشاری ئێران لەسەر ئیدارەی دەوڵەت ھەیە لە بابەت کوردانی رۆژھەڵات لە ھەرێم، فشاری تورکیا ھەیە لە بابەت پەکەکە، لەو نێوەندەش فشاری بەغدا بۆ برسیکردنی خەڵکی کوردستان ھەیە. کۆی ئەم کێشانە ھی بەغداو ئێران و تورکیا خراونەتە سندوقی ھەرێمی کوردستان.
مۆرگان فریمان قسەیەکی ھەیە دەڵێ، بەرگریی بکە، گەر نەشتوانی نواندنی بەرگریی بکە، بەڵام ھەرگیز نەکەیت سەرت شۆڕ بکەی...
لەم قۆناغەی کورد ھێزە سیاسییەکان چەند جۆرێکن، ھەیانە بەرگری دەکەن لە کوردستان بە خوێن، ئەمە ھێزی رەسەنن ھەیانە نواندنی بەرگری دەکەن، ئەمەش رێی تێدەچێ کە رۆژێک ئیمانی بەرگریکردن لە کوردستان بەھێز بکەن، بەڵام ھەشیانە سەریان شۆڕکردووە، ھەشیانە لە سەنگەری دوژمن وەستاون، بۆیە ئەوانەی کە خەمی قەوارەی ھەرێمیانە بەداخەوە لە نێو ئەم ھەموو حزبە سیاسیانە ژمارەیان کەمە کە لەگەڵ پارتی ماون.
عێراقی نوێی وەک گیڤارا دەڵێ، تا خەمێکی گەورە دەڕوا، خەمێکی بچوکتر لێی گەورە دەبێ، رێک بۆ کورد وای لێھاتووە.
لە نێو سندوقی ھەرێم، کێشەی دەیان ساڵەی پەکەکەو تورکیا و ئێران و کوردانی رۆژھەڵاتی، لێ تەوقیت کراوە، ئەمە لەم تەوقیتە کراوەتە بیانوویەک کە لە بنەڕەتدا ئەم کێشانە دروستکراون و قەیرانی دەست کردن.
تورکیا پەکەکەی کردووە بە باشترین کلیل کە بەم رێگەیە دەرگای ھاتنە ژوورەوەی لە ھەرێم کراوەتر بێ...
ئێران کوردانی رۆژھەڵاتی کردوون بە ھەمان بیانوو تا نفوزی خۆی لەھەرێم فراوانتر بکات.
بەغدا بیانووی تری ھەیە، کە چاوی لەسەر غازی کۆرمۆر و خۆرمەلەیە، واتە دەیەوێ کورد لەناو بازنەی خەتی ٣٦ گۆشەگیر بکات.
ئەمریکا کۆمەڵێک بیانووی ھەیە کە دەڵێن، پێشمەرگە یەکنەخراوە و ھەڵبژاردن نەکراوە و ئازادی پێشێل کراوە، لەبابەت ھەڵبژاردن و پێشمەرگە ئەمە راستە، بەڵام لە بابەت ئازادی، ئەرێ ئازادی لە عێراق و ناوچەکە لەژێر فیشەک ئیدارە دەدرێ، کەچی ئەمریکا فشاری لەسەر کوردە دەبێ نمونەیەکی باڵای دیموکراسی وابێ کە لە کالیفۆرنیا ئەم نمونەیە نەبێ و لە تفەنگی کورد تەنیا دەبێ ئاشتی دەرچێ، ئەمە چۆن دەکرێ کاتێ لەھەموو لایەکەوە ھەواڵگری ئیقلیمی و جەیشی ئینتما ئیقلیمی دەورانی ھەرێمی دابێ و لەنێو ھەناوی ھەرێمیش شانەی چاندبێ، ئەمریکاش کە دەزانێ ھۆکاری دواخستنی ھەڵبژاردن کێیەو ھۆکاری یەکنەگرتنەوەی پێشمەرگەش بەتەواوی کێیە...
سبەی پارتی لە بەغدا وەک دەسپێک ئەم سندوقەی پڕ لە کێشە دەکاتەوە و ئیتر ھەندێ بیانووش کە لە بابەتی بودجە ھەیە راشکاوانە دەدوێ.
تەنیا کوردی
وەڵام بدەوه