پێشان دەیانوت: پارتی لەبەر ئەوەی دەنگی لە کەرکووک کەمە ئیتر ئیهمالی کردووە و ڕووی کردۆتە موسڵ.کەچی ئێستا تۆقیون لەوەی پارتی دەنگی زۆرینەی خەڵکی کەرکووک ببات.
نە«یەکێتی»سیاسی تیا ماوە نە عێراقیش دەوڵەت، لەملا جگە لە«سەعدی پیرە»کەس لە ڕووی نایە وتەبێژی یەکێتی بکات، لەولاش جگە لە«قەیس خەزعەلی»کەس جورئەت ناکات هەڕەشە لە ئەمریکا و تورکیا و بارزانی بکات. ئیتر ڕێککەوتن لەگەڵ کێ دەکەیت! تۆ لەگەڵ هەرکەس ڕێکبکەویت و هەرکەس سەرۆکوەزیران بێت هەر خەزعەلی قسە دەکات.
خۆپیشاندانی ناوێت حکومەتەکەی«سودانی»یش هەر بە قەد حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی تەمەنی دەبێت. ئەمریکا لە عادل عەبدولمەهدی خراپتر بە سودانی ئەکات، ئەوەی چەند ساڵە ئەمریکا لە عێراق لێی دەکوژرێ هەمووی بە سەر کوتلەی«ئیتار»و سودانیدا ساق ئەکاتەوە. نیشانەکانیشی ڕوونن، ئەمریکا ڕەدی دەکاتەوە پێشوازی لە سودانی وەک سەرۆکوەزیری عێراق بکات، پشتگیری ئابووری کابینەکەی ناکات و تووشی قەیران دەبێت، لە پرسی ئەمنی و جووڵاندنی سوپادا هەروا، عێراقی پڕ کردووە لە تانک و سەرباز سودانی لە ڕاگەیاندنەوە هەواڵەکەی زانی. لە کۆتاییشدا خەزعەلی لەسەر ئەو کەرەکەرەی ئەگەر عیدام نەکرێت ههههه، دووبارە ئەبێتەوە بە چایچی موقتەدا سەدر.
Luqman Biyarae
وەڵام بدەوه