ئەمڕۆ دھۆک لە جیاتی ھەموو کوردستانیان قسەی کرد!
لە دڵی ھەموو دھۆکییەک کەرکوکێک ھەبوو! ئەمڕۆ ھاوار و دەنگی دھۆک ھێندە بەرزبوو دەنگی گەیشتە کەرکوک، لە کەرکوکەوە بەرەو قامشلو، لە قامشلوە وە بەرەو مەھاباد، لەمەھابادەوە بەرەو دیاربەکر، لەوێشەوە بەرەو حەوت تەبەقی ئاسمانەوە، لەتەبەقی حەوتی ئاسمانەوە ناوی کوردستان وترا. کە ھێندە دەنگێکی بەرزبوو بەیەک جار بەرێختەی 180 پلە عەرشی نەیارانی کوردستانی ھەژاند!
ئەمڕۆ دھۆک خۆپێشاندانێکی فراوانی ڕێکخست کە ھەموو شتێکی کورد و کوردستانی بوو، جگە لە ئاڵای کوردستان ھیچ ئاڵایەكی حیزبی ھەڵنەكرا، شەھیدانی کەرکوک ڕەمزی خۆپیشاندانی دھۆک بوون، دروشمی دھۆک کەرکوک کوردستانە کە ھیچ ھێزێک نیە بتوانێت کەرکوک و کوردستان لێک جیابکاتەوە، ھاوسۆزییان ھەموویان بەیەکەوە وتیان ئێمە دھۆکین بەڵام دڵی ئێمە لە کەرکوکە کە بەڕاستی ئەو حەماسەتەی ئەمڕۆ لە دھۆک بینیم لە دڵی ھەموو دھۆکیەک کەرکوکێک ھەبوو، گەنج زۆرینەبوون کە سێ بەشی خۆپیشاندانەکە گەنج بوون کە ئینتیمایان بۆ خاک و نیشتیمان لە لوتکە بوو. داواکارییەکانی دھۆک داواکاری کوردستانی بوون نەک داواکاری شار و ناوچەیەک بوون، کە داواکاری سەرەکیەکان جێبەجێکردنی دەستوور بەتایبەتی ماددەی 140 و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدابوو.
ئەمڕۆ دھۆک لە لوتکەی جوانی بوو، کە ھەمیشە بۆ کوردستان لە جوانیدایە، بۆیە ناوی لێنراوە بووکی کوردستان، دھۆک سەلماندی کە جگە لە پایتەختی شەھیدان پایتەختی ھەستی نەتەوەیی کورد و کوردستانە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه