جیاوازی بارزانی لە وانی تر لە نووسینی مێژوو!
بارزانی، لە کتێبی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەم شێوەیەی نوسیوە کە ھەڵەکان بۆخۆی گەر چی خۆی ھەڵەی نەکردبێت، دەستکەوتەکانیش بۆ ھەموان گەرچی ھی شەخسی خۆی و حیزبەکەی بن. زۆرن ئەو بەرپرس و سەرکردانەی کە باسی مێژووی کوردیان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول تا ڕوخانی ڕژێمی بەعس کردوە، کە ھەر یەکیان بەشێوازێک باسیکردوە.
کە ئامانجی سەرەکیان خۆیان بەقارەمان و ئەوانی تر بە تاوانبار پیشان بدەن. ھەر لەگەڵ گێرانەوە یەکەم شتێ کەکردویانە لەو ھەڵانەی کراوە لەبەرپرسیارێتی ڕایانكردوە، لەدەستکەوتەکانیش پشکی شێریان بۆخۆیان و حیزبەکەیان زانیوە، ھەرباسی ئەو ڕوداوانە دەکەن کە بۆخۆیان باشن لەسەر ئەوانەش تێپەڕیوە کە بۆخۆیان خراپن یان بەشێوازێکی دیکە باسکراون! قەتیش نەیان توانیوە خۆیان لەڕکێفی ئەجێندای خەڵکی تر دەربھێنن، بەو شێوەیە باسیانکردوە کە چۆن بیانەوێت نەک کە چۆن بووە.
بەڵام بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد زۆر بە بەرپرسیارانە باسی ھەموو شتێکی کردوە وەک خۆی کە چۆن بووە نەک وەک ئەوەی کەچۆن بیەوێت،خاڵی لەسەر ھەمو پیتەکانی داناوە، ئامانجی بارزانی لە باسکردنی ئەو مێژووە کە پڕە لە دەستکەت و پڕە لە تاڵی بۆ ئەوەی نەوەکانی ئێستا باش ئاشنابن لەمێژووی کورد،ئەو ھەڵانە کەکراون دووبارەنەکرێنەوە سودیش لە ئەزمونی ڕابردوو وەربگرن بۆ ئەوەی داھاتویان ڕوون بێت. ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کەبەھۆی مەزڵومی کورد نەبووە کەخەڵکی تر دۆستایەتی کردوون بەڵکو ھەر کاتێک کورد ھەبونی خۆی سەلماندووە خەڵکی تر دۆستایەتی کردوە ھەر کاتیش دوژمنانی کورد یەکیان گرتوە بۆ زوڵمکردن و لەناوبردنی کورد و کوردیش چاوەڕێی قەدەر و دۆستایەتی خەڵکی تری کردبێت خەڵکی دیکە پشتی لێکردوە بەو قەدەرەیان سپاردوە کە نەیارەکانی بۆیان نوسیوە! کە ئەو ڕاستیە دەردەخات نەدۆستی ھەمیشەیی ھەیە نەدوژمنی ھەمیشەیی ھەیە بەڵکو بەرژەوەندی ھەمیشەیی ھەیە.
بارزانی لەکتێبەکەی دا بەڕونی ئاماژەی بەوەداوە کەئامانجی سەرکردایەتی شۆڕش و پارتی قەت شەڕ نەبووە بەڵکو ھەمیشە ویستویانە بە ڕێگای ئاشتی کێشەکان چارەسەربکەن، ھیچ جارێکیش دەست پێشخەری شەڕ نەبونە لەگەڵ ھیچ نەیارێکی کورد و لایەنێکی دیکە بەڵکو ئەوان شەڕیان لەسەریان سەپاندووە، ھەروەھا ھەرگیز تەسلیمی ئەجێندای ھیچ لایەن و وڵاتێک نەبونە بەڵکو بەرژەوەندی ھاوبەش بەیەکەوە لەبەرەیەکدا کۆیانی کردۆتەوە، و شەڕیشیان بۆ ھیچ لایەنێک و کەسێک نەکردوە بەڵکو شەڕی ئەوان تەنھا بۆ مافەکانی گەلی کورد بوە. بەئاشکرا وەک خۆی باسی ھەموو پەیوەندییەکانی کردوە کە ھەبوون لە سەردەمی شۆڕش نەک بەشەرمەوە وەکو ئەوانی تر کە بەنھێنی پەیوەندیان ھەبوو دواتر خۆیان لێ بێ بەریکرووە!
ئەوەی بارزانی جیاواز دەکات لەگەڵ ھەموو ئەوانی تر خۆی بە بەرپرسیار زانیوە کە ئەوانی تر ئەو بەرپرسیارێتیە نەبووە، ھەر ھەڵەیەک لەسەردەمی شۆڕش کرابێت گەرچی شەخسی بارزانی خۆی ھەڵەکەی نەکردبێت پێش ھەمووان خۆی بەرپرسیارێتی ھەڵگرتوە، ھەر دەستکەوتێکیش ھەبێت کە زۆر ھەبووە بە شەخسی نەکراوە بەڵکو بە دەستکەوتی شۆڕش و ھەمووانی زانیوە، لە ھەموو بەرگەکانی دا کورد لە سەر حیزب خستووە چونکە ھەر لەسەرەتای خەباتی بارزانیەکاندا بۆ کورد و کوردستان بووە نەک بۆ شەخس و ناوچەیەکی دیارکراو بووە. ھەروەھا بارزانی بە گێڕانەوەی ئەم ڕاستیە مێژوویانە و نووسینی ئەم کتێبە تەنھا بۆ پارتیەکان نیە بەڵکو بۆ ھەموو کوردێکە کەبیەوێت خۆی بناسێت کەبەھای چەندبوە بەرامبەر خەڵکی دیکە. لە ھەمووی گرنگتر کە کورد چەند گەلێکی مەزڵوم بووە چەند جار کراوە بە سوتەمەنی بۆ بەرژەوندی خەڵكی دیكەی ناوچەكە بەدەستی زلھێزەکان.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه