Kurdistan Press - ئەمریکا "گەورەترین جەنگی دارایی لە مێژوودا" دژی ئێران ڕادەگەیەنێت ئەمریکا "گەورەترین جەنگی دارایی لە مێژوودا" دژی ئێران ڕادەگەیەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا "گەورەترین جەنگی دارایی لە مێژوودا" دژی ئێران ڕادەگەیەنێت

هەولێر - کوردستان پرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئابی 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە، دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی بەهێزی ئابووری بە ناوی "ئۆپراسیۆنی خنکاندنی ئابووری" دژی ئێران ڕاگەیاند و سزای خستە سەر 60 قەوارە، کەسایەتی و کەشتی. هاوکات واشنتن هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد کە ئەگەر پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ تاران نەپچڕێنن، ڕووبەڕووی سزای قورس و دەرکردن لە سیستەمی دارایی دۆلاری ئەمەریکی دەبنەوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڵمەتە بێپێشینەیە و سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی ئەمەریکا دەگرێتەوە، بە ئامانجی لێدان لە ئێران و تەواوی ئەو لایەنانەی پاڵپشتیی دەکەن. بۆ ئەم مەبەستەش، سزا سەپێنراوەکان بوارەکانی وزەی ئەتۆمی، مووشەک و نەوتی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

فراوانبوونی سزاکان و هۆشداری بە بانکەکان

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕوونیشی کردەوە کە مۆڵەتە گشتییەکانی تایبەت بە حەواڵەی دارایی بۆ ئێران هەڵپەسێردراون. سزاکان بەدیاریکراوی کۆمپانیاکان و "کەشتیگەلی سێبەر" لە وڵاتانی وەک ئیمارات، هۆنگ کۆنگ، چین، سەنگافوورە و سویسرا دەگرنەوە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە لقی بانکە ئێرانییەکان لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دابخرێن و هەر لایەنێک کارئاسانی بۆ سپیکردنەوەی پارەی ئێران بکات، لە سیستەمی دۆلار دەردەکرێت.

پێنج شادەماری ئابووریی ئێران لە ژێر ئامانجدا

بێسێنت جەختی لەوە کردەوە کە سزاکان پێنج شادەماری سەرەکیی ئێران دەکەنە ئامانج، کە بریتیین لە:

سامانی دیجیتاڵی

تەکنەلۆجیا

زێڕ

کەرتی فڕۆکەوانی

گواستنەوەی دەریایی

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری گەنجینە ئەم ئۆپراسیۆنە ئابوورییەی بە دابەزینی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نۆرماندی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا چواند و ڕای گەیاند کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سزای نوێ بەسەر دامەزراوەیەکی دارایی گەورەدا دەسەپێنرێت بەهۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئێراندا. جێگەی ئاماژەیە پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردبووەوە کە واشنتن خۆی بۆ ڕاگەیاندنی گەورەترین جەنگی دارایی مێژوو دژی تاران ئامادە دەکات.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا