پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام (د.خ)
بەبۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەباییی نێوان گەلانی جیهان.
مه‌سرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان 2026/8/25


وەڵام بدەوه