دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەکات، لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا، یەکەم بارانی ئەمساڵ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق ببارێت.
سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو، کەشناسیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە کە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، و پێشبینی دەکرێت لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق پلەی گەرما بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه