وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەم بەیانییەوە گەورەترین گەمارۆی دارایی لەسەر ئێران دەخرێتەگەڕ و ڕکاریگەرییە ئابوورییەکانی تا ئاستێکی پێشتر نەبینراو توند دەبن. لەم چوارچێوەیەدا، واشنتن هۆشداری توند دەداتە سەرجەم وڵاتان و هاوپەیمانان.
خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکە:
سزای دارایی توند: دەستپێکردنی گەورەترین گەمارۆی دارایی لەسەر ئێران لەم بەیانییەوە بە جۆرێک کە پێویست بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی نەکات.
سزادانی هاوکاران: هەر وڵاتێک هاریکاری دارایی یان ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئێران بکات، ڕووبەڕووی هەمان سزاکان دەبێتەوە.
هەڵوێستی ترامپ: ترامپ بە خێرایی و بە قایم و قورس وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئێران هێزەکانی ئەمریکا یان دراوسێکانی لە کەنداو بکاتە ئامانج.
داواکاری بۆ پچڕانی پەیوەندی: داوا لە سەرجەم هاوپەیمانان و وڵاتانی جیهان دەکرێت پەیوەندییە بازرگانی و داراییەکانیان لەگەڵ ئێران ببڕن، چونکە بڕینی پەیوەندییەکان ئابووری ئەو وڵاتانە چالاکتر دەکات.


وەڵام بدەوه