Kurdistan Press - بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا هاتە سەر خەت بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا هاتە سەر خەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا هاتە سەر خەت

ماکرۆن دەکرێت پرۆسەی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتڕاست بکرێتەوە، نەک لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە. سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن راگەیاند،  تەنها گفتوگۆ و دانوستان دەتوانێت ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات.  کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەكان و گەیشتن بە ئاگربەست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەبێت دانوستانەکان وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ بکەنەوە.
 ئاسایشی دەریاوانی و هاتوچۆی وزە و کاڵاکان بەستراوەتەوە بە کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەوڵ دەدەین ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان بنیاد بنێین بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دەستەبەرکردنی ئازادیی دەریاوانی لە تەنگەی هورمز. دەکرێت پرۆسەی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتڕاست بکرێتەوە، نەک لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە. بەبێ پشکنینی نێودەوڵەتیی جددی، ناتوانرێت باس لە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بکرێت.
 پێویستە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ چاودێریکردنی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران و گەرەنتی نەکردنەوەی پڕچەککردن دابنرێت. گەروی هورمز بۆ کەرتی وزە ستراتیژییە و دەبێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بکرێتەوە نەک سەربازی.  بژاردەی کردنەوەی تەنگەی هورمز بە هێز، بژاردەیەکی ناواقیعییە و کاتێکی زۆری دەوێت و مەترسی گەورەی لێ دەکەوێتەوە. جەنگ هیچ چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەستەبەر ناکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا