مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێدا نییە و جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە قەیرانە سەربازییەکان کردەوە.
پزیشکیان ئاماژەی بەوەدا کە ئێران دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و بەدوای ئاشتییەکی سەقامگیردایە، بەڵام هاوکات ڕتیشیکردەوە کە وڵاتەکەی لە پێگەی لاوازییەوە بچێتە سەر مێزی دانوستان.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە توانای بەرگەگرتنی وڵات لە بەرامبەر پێشهاتەکانی داهاتوودا بەرزبکرێتەوە، بە مەرجێک تاران لە پێگەی هێز و کەرامەتدا بێت.
سەبارەت بە دۆخی ئابوری، پزیشکیان باسی لەوە کرد کە سزاکان و لێکەوتەکانی شەڕ کێشەکانی قوڵتر کردووەتەوە، داواش لە پسپۆڕان و ئەکادیمییەکان کرد بۆ ڕزگاربوون لەو قەیرانە پێشنیازی کرداری بخەنە ڕوو.


وەڵام بدەوه