میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێران هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە لێدەدرێت.
سوپای ئیسرائیل بۆردوومانێکی چڕی بۆ سەر ناوچەی لەویزانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران دەستپێکردووە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند بنکەیەکی سەربازی بە ئامانجگیراون.
- بەگوێرەی بڵاوکراوەی بەشێک لە میدیا ئێرانییەکان: دەنگی سێ تەقینەوەی گەورە لە باشوور و ڕۆژئاوای تاران بیستراون بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوەندی سەربازی بوون یاخود باڵەخانەی نیشتەجێبوون.
- هاوکات لەگەڵ بوردوومانی ئێران، سیستمی دژە مووشەکی لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران چالاکبووە و بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشی ئیسرائیلیان داوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە: فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی حەیفا خراوەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەمریکا 14 فڕۆکەی سەربازی بە تەواوی کەرستەی سەربازییەوە ناردووەتە ئیسرائیل. هاوکات وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاندووە: مووشەکێک لە نزیک شوینی مانەوەی باڵیۆزی نەرویج لە ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە.
وەڵام بدەوه