سه‌رۆككۆماری ئێران، په‌یوه‌ندی به باوكی ژینا ئه‌مین كرد و پێی راگه‌یاند: "كچه‌كه‌ت كچی منه، ئەوەی روویداوە هەستێکی ناخۆشە وەک ئەوەیە کەسێکی ئازیزم وای بەسەرهات بێت".
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، په‌یوه‌ندی به باوكی كۆچكردوو ژینا ئه‌مینی كردووه و هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی.
ره‌ئیسی راشیگه‌یاندووه، ئه‌و كاته‌ی كه رووداوه‌كه روویداوه، به گه‌شتێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم، بۆیه هاوكاره‌كانم راسپارد به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كه‌یسه بكه‌ن.
ره‌ئیسی گوتی: "ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م رووداوه روونبكه‌نه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئێرانییه‌كان، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران و مه‌جید میرئه‌حمه‌دی یاریده‌ده‌ری ئاسایش له وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
وەڵام بدەوه