مێدیاكانی تونس بڵاویان كردەوە: ئەمڕۆ پۆلیسی ئەو وڵاتە، كەسێكی داواكراویان دەستگیر كردووە، كە بە زیندانیكردنی 200 ساڵ زیاتر سزا دراوە.
كارگێڕیی گشتیی ئەمنی نیشتمانیی توونس، لە ناوچەی حەمامات ڕایگەیاندووە: لە پارێزگای نابلی باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكە، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە دادگە سزای 210 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا داوە.
ئەو كەسە زیاتر لە 12 هەزار سكاڵا و دۆسیەی لەسەرە، 580 كەسیش دژی ئەو سكاڵایان كردووە.
وەڵام بدەوه