ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە مەترسییەکانی پەرەسەندنی قەیرانی ئەتۆمیی ئێران و ڕایگەیاند کە مۆسکۆ هەوڵ دەدات ڕێگری لە خراپتربوونی دۆخەکە بگرێت.
زاخارۆڤا بە جەختکردنەوە لەسەر دژایەتیی ڕووسیا بۆ هەر کردەوەیەکی سەربازی گوتی: “داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە بیر لە بەکارهێنانی هێز دەکەنەوە، لەم جۆرە کارانە خۆیان بپارێزن، چونکە ئەمە دەکرێت لێکەوتەی مەترسیداری هەبێت و ببێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی بەرفراوان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.”
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت ئەم دۆخە گەشە بکات بۆ ململانێیەکی ئاشکرا، بەڵکو لەڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە چارەسەربکرێت کە هەم مافە ڕەواکان لەبەرچاو بگیرێت و هەم وەڵامی نیگەرانییەکانی یەکتر بداتەوە.
وەڵام بدەوه