دوای لێدوانەکانی سەبارەت بە "داماڵینی حزبوڵا له چهك"، لوبنان هۆشدارى به باڵوێزی ئێران دەکات
لەسەر بانگهێشت وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، موجتەبا ئەمانی، باڵوێزی ئێران لە لوبنان، دوای ئەو لێدوانانەی کە لە هێرشکردنە سەر پرەنسیپی "داماڵینی حزبوڵا له چهك" داویهتی، كه پلانێکە و سەرۆکایەتیی لوبنان لەگەڵ حزبوڵا کاری لەسەر دەکات، چووه بهردهم وهزارهتهكه.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، باڵوێزی ئێرانی لە "پێویستی پابەندبوون بەو پرەنسیپە دیپلۆماسییانەی کە لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەروەری دەوڵەت و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیاندا هاتووە، کە لە پێشەنگی ئەو پرەنسیپانە ڕێککەوتننامەی ڤییەنایە" ئاگادار کردەوە.
پێشتر باڵوێزی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕى كۆمهڵایهتی (ئێكس)، پڕۆژەی داماڵینی چەک بە پیلانێکی ڕوون لە دژی گەلان وەسف کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا لە کاتێکدا بەردەوامە لە دابینکردنی نوێترین چەک و مووشەک بۆ ئیسرائیل، ڕێگری لە وڵاتان دەکات لە پڕچەککردن و بەهێزکردنی سوپاکانیان و بە بیانووی جۆراوجۆر فشار دەخاتە سەر وڵاتانی دیکە بۆ کەمکردنەوە یان لەناوبردنی جبەخانەکانیان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "کاتێک ئەم وڵاتانە تەسلیمی داواکارییەکانی داماڵینی چەک دەبن، بەرەوڕووی هێرش و داگیرکاری دەبنەوە، وەک ئەوەی لە عێراق و لیبیا و سووریا ڕووی دا".
وەڵام بدەوه