ئێستا ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەشداریی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەکەن.
بەهۆی ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو روویاندا، رایدەگەیەنین هەرگیز بیرمان لە کشانەوە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا نەکردووەتەوە.
ئەو لێدوانە قێزەونانەی 24 کاتژمێر بەر لەم یارییە گرنگە دران ناتوانێت رووداوێکی گرنگی وەرزشی لەکەدار بکات، کە لە تەواوی جیهان سەدان ملیۆن کەس چاوەڕوانین، رێزیش دەگرین لەو هاندەرانەی گەشتی سێڤییان کردووە و یاخود ئێستا لە ئەندەلووسن.
ریال مەدرید لەوبڕوایەدایە دەبێت بەهاکانی تۆپی پێ زاڵبن سەرەڕای ئەوەی ناوبژیوانی دیاریکراو جارێکی دیکە دووژمنایەتی پێشوەختەی بەرامبەر یانەکەمان نیشاندا.
وەڵام بدەوه