عه‌بدولحسێن هه‌نین، ڕاوێژكاری پێشوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه 21 هاوڵاتی عێراقییان ده‌ستگیركردوه به‌هۆی بڵاوكراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان كه به‌هۆی بۆردومانێكی ئیسرائیله‌وه كرایه كوژرا.
عه‌بدولحسێن هه‌نین له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هاوڵاتی حسێن حه‌یده‌ر عه‌بدولساده جه‌مال كه خه‌ڵكی دیوانییه، له ڕۆژی شه‌ممه 29ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كه واده‌ی دیاریكرابو، له‌گه‌ڵ 20 كه‌سی دیكه له شانشینی سعودیه ڕاگیراون، به‌هۆی پۆستێك له فه‌یسبوك كه په‌یوه‌ندی به شه‌هیدكردنی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاوه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "په‌یوه‌ندیمان به باڵیۆزه‌كه‌مان و هه‌ندێك لایه‌نی حكومییه‌وه كرد، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئازادكردنیان نه‌بو".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ماوه‌ته‌وه ئه‌م بابه‌ته بخه‌ینه به‌رده‌م ڕایگشتی عێراق، ڕه‌نگه فه‌یسبوك په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ریی هه‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "پرسه‌كه پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی شه‌خسی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، سه‌رۆكی زلهێزه‌كان به‌دواداچون بۆ هاوڵاتییان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تاوانباریش بن، كه‌واته بۆچی بترسن یان شه‌رم بكه‌ین له به‌رگریكردن له هاوڵاتییه‌كی بێ‌تاوان؟".
وەڵام بدەوه