Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شتێفان ڤێنت بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر کرد.

 

لە دیدارەکەدا بەڕێز شتێفان ڤێنت خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ئەرکی تازەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی بۆ کراوەیی و میواندۆستیی خەڵکی کوردستان هەبوو. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە یەکێتیی ئەوڕوپا بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە پێگە و کاریگەریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و خۆی بە پشتیوان و هاوبەشی هەرێم دەزانێت.

 

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بیروڕاش لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا