Kurdistan Press - بانکی ناوەندی هاتە دەنگ بانکی ناوەندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی هاتە دەنگ

بانکی ناوەندی لەبارەی پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار روونكردنەوە دەدات
بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرای دەكات، هەموو ئەو بازرگانانەی پێش7ی10 مامەڵەكانیان پێشكەش كردبوو دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێ دراوە. جەختیش دەكاتەوە ئەوەی پێی نەدراوە دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات.
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم داواکارییەکانی گواستنەوەی پارە بۆ مەبەستی هاوردەکردن کە پێش گۆڕینی نرخی دۆلار لە 7/10/2026 ڕاگیرابوون و مەرجەکانیان تەواو بووە، جێبەجێ کراون.
بانکی ناوەندی داوا لە بازرگان و کۆمپانیاکان دەکات سەردانی بانکەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی گواستنەوە دەرەکییەکانیان.
 ئاماژەی بەوەدا:" لە ئەگەری دواکەوتنی هەر گواستنەوەیەک بەبێ پاساو، یان داواکردنی بڕە پارەی زیادە لە دەرەوەی ڕێنماییەکان، دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سکاڵای ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندییەوە سکاڵا تۆمار بکەن، بانکیش ڕێکاری پێویست لە بەرامبەر بانکە سەرپێچییکارەکان دەگرێتەبەر."
بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی پابەندبوونی بانکەکان و دڵنیایی بە بازرگانان و هاوڵاتییان دەدات کە :"تەمویلکردنی هاوردەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوام دەبێت و دراوی بیانی لە ڕێگەی بانکەکانەوە دابین دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستی بازاڕ."
پێش 7ی10ی2026 و لەرێگەی بانكی ناوەندی  و بەنرخی فەرمی هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرایە بازرگانان بۆ هێنانی خۆراك و كاڵا.بەلام ئێستا هەر100 دۆلارێك بە 152 هەزار دینار دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا