شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش تا حەوت پلە دادەبەزن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی سارد بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و جووڵەی بارستەهەوایەکی شێدار لە باکووری دەریای سوورەوە، سبەینێ شەممە (٢٩ی ئابی ٢٠٢٦) لە دوای نیوەڕۆوە، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و بارینی بارانی کەم تا مامناوەند لە هەندێک کات و شوێنی جیاوازدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری بارانبارین لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران زیاتر دەبێت، هاوکات بای باشوور بە خێرایی (١٥ بۆ ٣٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت. پێشبینیش دەکرێت ئەم ناجێگیرییەی کەشوهەوا تا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ی ئابی ٢٠٢٦) بەردەوام بێت و ئەگەری بارانی کورتخایەنیش لە ئارادا بێت.
سەبارەت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕوونیکردووەتەوە، لە ڕۆژی دووشەممەوە (٣١ی ئابی ٢٠٢٦) بارستەهەوا ساردەکەی دەریای ناوەڕاست بە تەواوی دەگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی پێنج تا حەوت پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و کەشوهەوایەکی فێنک باڵ بەسەر زۆربەی ناوچەکاندا دەکێشێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه