عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه كه ڕێگه‌دان به ئه‌مریكا بۆ به‌كارهێنانی خاك، ئاسمان یان ئاوه ناوچه‌ییه‌كان به مه‌به‌ستی هێرش كردنه سه‌ر ئێران، وه‌ك ده‌ستدرێژیی ڕاسته‌وخۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
تەوەرە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران:
پاراستنی ئاسایش: ئارامیی ناوچەکە پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی دراوسێ بە دراوسێیەتیی باش و ڕێگری لە دەستێوەردانی سەربازیی دەرەکی.
یاسای نێودەوڵەتی: بەپێی بڕیارنامەی ٣٣١٤ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر ئاسانکارییەک یان خستنەبەردەستی بنکەی سەربازی بۆ ئەمریکا، بە بەشداریی ڕاستەوخۆ لە دەستدرێژیدا دادەنرێت.
وەڵامدانەوەی سەربازی: لە هەبوونی هەر هێرشێکدا، بنکە و دامەزراوە بەکارهێنراوەکان دەستبەجێ دەبنە ئامانجی ڕەوای موشەک و درۆنەکانی ئێران لە چوارچێوەی مافی بەرگری لە خۆدا.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه