Kurdistan Press - وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات

وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە ئەفسەران و پێشمەرگە بۆ پاراستنی وێنە و ڤیدیۆکانیان
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری دەداتە ئەفسەران و پێشمەرگە کە بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی کاتی ئەرک و ڕووبەڕووبوونەوەکان بۆ هیچ کەس و پەیجێک نەنێرن، ئەوەش لە پێناو پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، لەم ڕۆژانەدا بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن کە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە ئەرکەکاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن.
وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان، پێویستە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بابەتەدا زۆر وشیار بن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا داوا کراوە کە پێشمەرگە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن، بۆ ئەوەی خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان بپارێزن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا