KurdistanPress...

CLOSE

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان دادەنرێت

هەولێر  بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی دووسایدی سپیلک-خەلیفان دادەنرێت.  ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول، کاتژمێر 11:00، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی رێگای دووسایدی  سپیلک-خەلیفان دادەنرێت.  هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە کوردستان24ی راگەیاند: "پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان، لە پێچەکانی رێگای سپیلک دەستپیدەکات، تا دەگاتە ناو ناحیەی خەلیفان".  پڕۆژەی دیزاینکردن و جووتسایدکردنی رێگای سپیلک  خەلیفان بە درێژایی 8.5 کیلۆمەترە، لەسەر بودجەی تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی سەرۆکاتی ئەنجومەنی وەزیران بە کۆژمەی 64 ملیار و 234 ملیۆن و 265 هەزار دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێت.  پڕۆژەکە چەند ئەندەر پاس و یو تێرن لە خۆدەگرێت. ئەندەرپاسی یەکەم لەسەر رێگای بارزان- سپیلک - خەلیفان دروستدەکرێت.  دووسایدەکە دوو لێنی تایبەت دەبێت بە هاتن و دوو لێنیش بۆ چۆن دەبێت، و زیاتر لە 3.5 کیلۆمەتر فری لێن و 8.5 کیلۆمەتر جووتساید لە خۆدەگرێت.  ئەو رێگایە بە باشترین شێوە و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن کاڤین گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت و بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنرێت.  دروستکردنی ئەم رێگایە هاتووچۆی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچەکانی دیکە ئاسانتر دەکات، روڵێکی گرنگی دەبێت لە نەهێشتنی قەرەباڵغی لەسەر رێگاکە، هەروەها رۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنی رووداوەکانی هاتووچۆ دەبێت، کە ساڵانە چەندین رووداوی هاتووچۆ بەهۆی قەرەباڵغی و  یەک سایدی رێگاکەوە روودەدەن.  ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 600 رۆژە، بەڵام کۆمپانیای جێبەجێکار بە بەکارهێنانی توانا و ئامێرە پێشکەوتووەکانی لە ماوەیەکی زۆر کورتردا پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات.  پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفا، بە ئەندەرپاسی دۆڵی ئالانە – خەلیفان - سپیلک  کۆتایی دێت.  رێگای سپیلک – خەلیفان، بەشێکە لە رێگای سەرەکی هەولێر – سۆران، کە هەولێر بە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دەبەستێتەوە، بە دووسایدکردنی رێگاکە جگە لەوەی ئاسانکاری دەبێت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان، لە هەمانکاتدا گرنگی زۆری دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه