سبەی هەینی بەهۆی ئەنجامدانی ماراسۆنێکەوە ژمارەیەک شەقامی سەرەکی هەولیر بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێن.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی هەینی بەهۆی بەڕێوەچوونی ماراسۆنێکەوە، بۆ ماوەی شەش کاتژمێر ژمارەیەک شەقامی سەرەکی دادەخرێن و شۆفێران دەتوانن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
زانیاریی زیاتر: ئەو ژمارە شەقامەی لە هەولێر دادەخرێن دەکەونە ناوەڕاستی شارەوە و شۆفێران دەتوانن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن:-
- شەقامى 60 مەتریى بەرامبەر پەرلەمانى کوردستان تا ڕێگاى مووسڵ.
- شەقامى سێڕیانى دارایی تا کۆتایی شوراى پارک.
-شەقامى 40 مەتریی رێگاى موسڵ تا چواڕیانى فیدراڵ.
-شەقامى زاگرۆس تا شەقامیی 60 مەتریی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:هاتووچۆى هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووچۆ لە ڕێڕەوی دەرەوەی ئەو شەقامانە ئاساییە و لەو ماوەیەدا شۆفێرانن دەتوانن شەقامی جێگەرەوە بەکاربهێنن.
وەڵام بدەوه