Kurdistan Press - هەورێکی باراناوی گەیشتە ئەم ناوچانە هەورێکی باراناوی گەیشتە ئەم ناوچانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەورێکی باراناوی گەیشتە ئەم ناوچانە

ئەمشەو پێنجشەممە 26/12/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "ئێستا هەوری  کەڵەکەبووی چڕی باراناوی داخیل بە ناوچەکانی پارێزگای موسڵ و ڕۆژئاوای عێراق و ئیدارەی زاخۆ ناوچەکانی باکووری پارێزگای دهۆک بووە و لە هەندێ ناوچە بارانبارین دەستیپێکردووە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "درەنگانی ئەمشەو لە کاتژمێر 12 بەدواوە  بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و تەواوی پارێزگای هەولێر و کەرکووک دەگرێتەوە و سەرەتای بارانبارینەکەش بە نمەباران دەستپێدەکات دواتر دەگۆڕێت ، لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ خۆرهەڵاتن بەدواوە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوه لە دوای نیوەڕۆش بە دواوە لە ڕۆژی هەینی بارانی سەرتاسەری سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرەمی کوردستان دەگرێتەوە."

روونیشی کردووەتەوە: "لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ درەنگانی شەوی شەممە خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرجەم ناوچەکانی زیادەکات بەهۆێ بەیەکگەیشتنی دووبارسته هەوا یەکێکیان سارد و ئەوەی تریان گەرم و  شێدار ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەخووڕ و تەرزە هەیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا