Kurdistan Press - لە سووریا شەڕە لە سووریا شەڕە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سووریا شەڕە

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا بڵاوی كردەوە، لە حمس پێكدادان لە نێوان ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سووریا و پاشماوەكانی چەكدارانی بەشار ئەسەد رووی داوە.  

ئەمشەو پێنجشەم، 26ی كانوونی یەكەمی 2024، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا "سانا" بڵاوی كردەوە، لە كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا سەعات 9:50 بەكاتی ناوخۆیی هەولێر، شەڕ و پێكدادان لە نێوان ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سووریای نوێ لە گوندی بەلقیسە لە شاری "حمس" لەگەڵ پاشماوەكانی چەكدارانی بەشار ئەسەد رووی داوە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش شەڕ و پێكدادانەكە بەردەوامە. 

ئاژانسی فەرمیی سووریا ئەوەیشی باس كردووە، هێرشەكە لەلایەن ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سووریاوە ئەنجام دراوە، ئامانج لێی گەڕانەوەی رەوشی ئاسایش و تەناهییە بۆ ناوچەكە و پاككردنەوەیەتی لە پاشماوەی چەكدارانی رژێمی رووخاوی سووریا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا